کاتێک خاوەنی شارستانیەتی ئیسلامی:نامەی جۆرجی دووەم، پاشای ئینگلتەرا و فەرەنسا و سوید و نەرویج بۆ هی…
انتشار: 2026/08/16 12:37 UTCدریافت: 2026/08/21 20:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/21 20:55 UTC
کاتێک خاوەنی شارستانیەتی ئیسلامی:نامەی جۆرجی دووەم، پاشای ئینگلتەرا و فەرەنسا و سوید و نەرویج بۆ هیشامی سێیەم، خەلیفەی موسڵمانان لە ئەندەلوس:خاوەن پایە، هیشامی سێیەم، خاوەنی پلە و پایەی بەرز؛ لە دوای ڕێز و حورمەتێکی زۆر: بیستوومانە لەبارەی ئەو پێشکەوتنە مەزنەی کە پەیمانگەکانی زانست و پیشەسازی لە وڵاتە ئاوەدانەکەتاندا بە پاکی لێی بەهرەمەند دەبن. بۆیە ویستمان ڕۆڵەکانمان نموونە لەم فەزیڵەتانە وەربگرن؛ تا بێتە سەرەتایەکی باش بۆ شوێنکەوتنی شوێنپێتان لە بڵاوکردنەوەی ڕووناکی زانست لە وڵاتەکەماندا، کە لە هەر چوار لایەوە پێویستی پێیەتی.کچی برای خۆمان، شازاده (دۆپانت)مان خستۆتە سەرۆکایەتی نێردراوێک لە کچانی ئەشراف و گەورەکانی ئینگلیز؛ تا شەرەفمەند بێت بە ماچکردنی پەردەی تەختی پاشایەتیت و داوای بەزەیی و میهرەبانیت بکات؛ تا لەگەڵ هاوڕێکانیدا ببنە جێی بایەخی گەورەییت و پاراستنی دەستوودائیرە و حاشیە بەڕێزەکەت.شازادە بچووکەکە دیارییەکی کەمی لەگەڵ خۆیدا هێناوە بۆ پایەی بەرزتان، تکاکارم بە میهرەبانییەوە لێمان وەربگرن، لەگەڵ ڕێزی زۆر و خۆشەویستی بێگەردماندا.لە خزمەتکارتانەوە / جۆرجی دووەم.
