دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی دووەم: بنچینەکانی دەوڵەمەندیوانەی پێنجەم: کارکردن عیبادەتەئەگەر کارکردن تە…
انتشار: 2026/08/19 11:00 UTCدریافت: 2026/08/21 20:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/21 20:55 UTC
دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی دووەم: بنچینەکانی دەوڵەمەندیوانەی پێنجەم: کارکردن عیبادەتەئەگەر کارکردن تەنها بۆ قازانجی پارە بێت، بۆچی پێغەمبەران و هاوەڵان کاریان دەکرد، لە کاتێکدا دەیانتوانی پشت بە خەڵک ببەستن و کار نەکەن؟هەندێک کەس وا دەزانن عیبادەت تەنها نوێژ و ڕۆژوو و قورئان خوێندنەوەیە، بەڵام ئیسلام فێرمان دەکات کە کارکردنی حەلال، ئەگەر نیتەکە دروست بێت، خۆی لە خۆیدا عیبادەتە.یەکەم: خوای گەورە فەرمان بە هەوڵدان دەکاتخوای گەورە دەفەرموێت:﴿هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ﴾(سورەتی الملک، ئایەتی ١٥) واتا: ئەو خوایەی زەوی بۆ ئێوە ئاسان کردووە، لە لایەکانی زەویدا بڕۆن و لە ڕزقی ئەو بخۆن، وە دڵنیابن گەڕانەوەتان هەر بۆ لای ئەوە.تێگەیشتنخوای گەورە فەرمانی "فَامْشُوا" دەکات؛ واتە هەوڵ بدەن، بگەڕێن، کار بکەن و هۆکارەکان بگرنەبەر.موسوڵمان فەرمانی پێنەکراوە چاوەڕوانی ڕزق بکات، بەڵکو با هۆکارە حەلالەکان بگرێتەبەر.دووەم: باشترین خواردن ئەوەیە لە دەستی خۆتەوە بێتپێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:«مَا أَكَلَ أَحَدٌ طَعَامًا قَطُّ خَيْرًا مِنْ أَنْ يَأْكُلَ مِنْ عَمَلِ يَدِهِ، وَإِنَّ نَبِيَّ اللَّهِ دَاوُدَ عَلَيْهِ السَّلَامُ كَانَ يَأْكُلُ مِنْ عَمَلِ يَدِهِ»سەرچاوە: سەحیح بوخاری. واتا: هیچ کەس خواردنێکی باشتری نەخواردووە لەوەی لە کاری دەستی خۆی بخوات. بەڕاستی پێغەمبەری خوا، داود (علیه السلام)، لە کاری دەستی خۆی دەخوارد.سێیەم: دەستی بەرز باشترە لە دەستی نزمپێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «الْيَدُ الْعُلْيَا خَيْرٌ مِنَ الْيَدِ السُّفْلی»سەرچاوە: سەحیح بوخاری و سەحیح موسلیم. واتا: دەستی بەرز (دەستی بەخشەر) باشترە لە دەستی نزم (دەستی وەرگر).تێگەیشتنئیسلام موسوڵمان هان دەدات ببێتە کەسێک کە دەبەخشێت، نەک هەمیشە چاوەڕوانی بەخشینی خەڵک بێت. ئەمە بە کارکردن، قازانجی حەلال و سەربەخۆیی دارایی دەستدەکەوێت.نموونە لە ژیانی پێغەمبەر ﷺپێغەمبەر ﷺ پێش پێغەمبەرایەتی شوانی مەڕ بوو، پاشان بازرگانیش بوو و بە پارەی خەدیجە (رضی الله عنها) بازرگانی دەکرد.ئەمە ئەوە نیشان دەدات هیچ کارێکی حەلال عەیب نییە، بەڵکو ئەوەی گرنگە حەلالبوونی کار و دڵسۆزی لە ئەنجامدانیدایە.پەیوەندی بە ژیانی ئەمڕۆهەندێک گەنج چاوەڕوانی کاری گونجاو دەکەن، و ساڵانێک بێکار دەمێننەوە، لە کاتێکدا دەتوانن بە کارێکی حەلال دەست پێ بکەن، فێرببن، ئەزموون وەربگرن و هەنگاو بە هەنگاو پێش بکەون.ئیسلام فێرمان ناکات چاوەڕوانی دەرفەت بکەین؛ فێرمان دەکات دەرفەت دروست بکەین بە هەوڵ و فێربوون و پشتبەستن بە خوا.بەکورتی دەڵێم:کارکردنی حەلال عیبادەتە، ئەگەر نیتەکە دروست بێت.خوای گەورە فەرمان بە هەوڵدان و گرتنەبەری هۆکارەکان دەکات.پێغەمبەرانیش کاریان دەکرد.سەربەخۆیی دارایی لە ئامانجەکانی ئیسلامە، بۆ ئەوەی موسوڵمان بتوانێت دەستی بەخشەری هەبێت.ئەرکی تۆ بۆ ئەم وانەیە:بیر لە کارەکەت یان پیشەکەت بکەرەوە و وەڵامی ئەم سێ پرسیارە بدەرەوە:ـ ئایە کارەکەم بە تەواوی حەلالە؟ـ ئایە نیەتی من تەنها پارەیە، یان لەگەڵیدا داوای ڕەزامەندی خوای گەورە و خزمەتکردنی مسوڵمانانیش دەکەم؟ـ ئایا چ شتێک فێربم، کە ببێتە هۆی باشترکردنی کار و فراوانبوونی ڕزقی حەلالم؟#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.
