چەند خاڵێکی گرنگ لە بابەتی لێدانی منداڵدا١- لێدانەکە بەهۆی گوناهێکەوە (هەڵەیەکەوە) بێت: کە دڵنیا بو…
انتشار: 2026/08/19 20:20 UTCدریافت: 2026/08/21 20:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/21 20:55 UTC
چەند خاڵێکی گرنگ لە بابەتی لێدانی منداڵدا١- لێدانەکە بەهۆی گوناهێکەوە (هەڵەیەکەوە) بێت: کە دڵنیا بووبیتەوە منداڵەکە ئەنجامی داوە، و ئەو هەڵەیەش شایەنی لێدان بێت.٢- لێدانەکە هێواش بێت: چ بە دەست بێت یان بە دار، دەبێت بە هێزێکی کەم بێت؛ لێدانەکە سووک بێت و هیچ مەترسییەکی تێدا نەبێت، بەڵام مەبەستەکەی بپێکێت.٣- لێدەرەکە دەستی بەرز نەکاتەوە: بازووی بەرز نەکاتەوە تا ڕادەیەک کە سپیایی ژێر باڵی دەربکەوێت، تا ئازارەکەی زۆر نەبێت. ئیمامی عومەر ڕەزای خوا لەسەر بێت بە بەو کەسەت دەوت کە لە منداڵی دەدا : «کەشی ژێر باڵت بەرز مەکەرەوە»، واتە: بە هەموو هێزی دەستت لێمەدە.٤- دەستپێنەکردن بە لێدان مەگەر دوای ڕێنمایی و ئامۆژگاری: پێش ئەوەی تەمبێی بکەیت فێری بکە، ئەگەر زانیت (فێر بوو) ئەوا بەهانەیت بڕیوە، دوای ئەوە تەمبێی بکە.٥- لە دە دانە زیاتر نەبێت: پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: «لە دە لێدان زیاتر نەدرێت»٦- کاتی هەبێت لە نێوان هەر لێدانێکدا: تا ئازاری لێدانی پێشوو کەم بێتەوە.٧- شوێنی لێدانەکە بپۆشێت (یان بگۆڕێت): تەنها لە یەک شوێن نەدات.٨- کەسەکە دڵنیا بێت کە لێدانەکە سوودی دەبێت: ئەگەر وا بوو کە تەمبێ نەدەبوو؛ وەک منداڵێک لە بێشکەدا بگریێت و دایکی لێی بدات - بۆ نموونە - ئەمە دروست نییە؛ چونکە ئازاردانێکە بێ سوود.٩- نییەتی باش بێت بۆ لێدانەکە: کە مەبەستی خێر و چاکسازیی منداڵەکە بێت، لێدان ڕێگایەکی پەروەردەیی و ڕاستکردنەوەی لاربوونهوەیە، نەەک خاڵیکردنەوەی تووڕەیی و تۆڵەسەندنەوە لە کەسایەتییان.١٠- لە بەرچاوی کەسدا لێی نەدات: و لە کاتی لێدانەکەدا گەمەی پێ نەکات و گاڵتەی پێ نەکات.١١- پێی ڕابگەیەنێت کە خۆشی دەوێت: بەڵکو تەنها سزای دەدات لەسەر ئەو کارەی کردوویەتی.١٢- منداڵەکە بزانێت بۆچی لێی دەدرێت.١٣- کە منداڵەکە ناوی خوای هێنا دەست هەڵبگرێت: لە ئەبی سەعیدی الخودری ڕەزای خوا لەسەر بێت فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا فەرمووی: «کاتێک یەکێک لە ئێوە لە خزمەتکارەکەی دا و (خزمەتکارەکە) ناوی خوای هێنا، دەستەکانتان هەڵگرن (لێی مەدەن)»، و لەمەدا بەگەورەگرتنی خوای گەورەیە لە دەروونی منداڵەکەدا.١٤- کە لێی دا، نەیبەستێتەوە و جلەکانی لەبەر دانەنێت.١٥- لێدانەکە بەبێ درزبردن و بریندارکردن و شکاندن بێت: لە لێداندا ڕەچاوی ئەوە بکرێت کە سەخت و دڵڕەقانە نەبێت، پێست خروشێنێت و ئێسک نەشکێنێت، بەرژەوەندییەک لەناو نەبات، یان زیان بە ئەندامێک نەگەیەنێت؛ سەرجەمی ئەمەنە دروست نین.١٦- لەو شوێنانە بدات کە ڕێگەپێدراون: وەک شوێنە پڕ گۆشتەکان، «و بە هیچ جۆرێک لە دەم و چاو نەدرێت؛ پێغەمبەری خوا نەهی کردووە لە لێدانی دەم و چاو»، و لە شوێنە مەترسیدارەکان و کوشندەکان نەدرێت، بەڵکو لە شوێنە بەرگەگرتووەکان بدرێت وەکو: ڕان، پشت، شتێکی سووک کە تەمبێکردنەکەی پێ بێتە دی.١٧- لێدان دوا چارەسەر بێت لە چارەسەرە بەکارهێنراوەکاندا.
