پستهای تلگرام @bawky_abdullah
انتشار: 2026/08/02 14:57 UTCدریافت: 2026/08/10 17:35 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/10 17:35 UTC
تاریخچه بازدید مشاهدهشده
حدود 1 بازدید تازه در ساعت در این نمونهپستهای تلگرام — باوکی عبدالله
ئیمامی (ئیبن قەیم) رحمە الله دەڵێت: شەو نوێژ مەیدانی جیهادە ، تەنها پیاوە ئازاو ڕاستگۆکانی تیادا دەبینرێت .بڕۆن بەرەو مەیدانەکانی وەستان بە پێوە لەبەردەم اللە عزوجل و خوێندنی قورئانی پیرۆز لە دڵ و قوڵایی شەوەکاندا .تام و لەزەتی ئیمان تەنها لای ئەنجامدەرانی شەو نوێژە ..هەرکەس بە فلتەری شەو نوێژدا تێپەڕ ببێت دەبێتە یەک پارچە لە پۆڵا .. بە ئیزنی اللە ـی عزوجل .
#کــاتی_گیرابوونی_دوعــایەيا الله ... يا الله ... يا الله نــزا و دوعاکانمان لێ قبــووڵ بکەیتيا الله .. ئەگەر ئێمە ئەهلی دوعا نین بە هۆی تاوان و مەعسیەت دڵمان ڕەق بووە .... یا اللە تۆ ئەهلی استجابە و وەڵام دانەوەی .... انك قلت وقولك الحق ادعوني استجب لكم اللهم انا دعوناك كما امرتنا فاستجب لنا كما وعدتنا يا اكرم من سئل ويا أجود من اعطى وحسبنا الله ونعم الوكيلــــــــــــــــ ـــ ــ ـــ ــــ ـــ ـــ ــــــــــــــ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (186) البقرةـــــــــــــــــــــــــــــ🌸ـــــــــــــــــــــــــــــــــــوَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ (60) غافر ▪لــیـنــکــی ڤــیــدیــۆی یــوتــیــوبـــyoutu.be/JogVJfTP0gc
دەسەڵات و باڵادەستی بە دیاری نابەخشرێت، بەڵکو بە باج و قوربانیدان بەدەستدەهێنرێت.بۆ نموونە:ئەنساڕەکان لە بەیعەتی عەقەبەدا پەیمانیان بە پێغەمبەری خوادا کە تا دوا هەناسە شەڕ بکەن و پاشەکشە نەکەن، لەسەر ئەوەی فەرمانڕەوایی تەنیا بۆ خوا بێت نەک کەسی تر.پێغەمبەری خواش بەڵێنی زێڕ و دەستکەوت و فتووحاتی پێنەدان! بەڵکو داوای بەیعەتی لێکردن لەسەر ئامادەیی بۆ مردن و قوربانیدان، دواتریش سەرکەوتن هاتە دی.سەرکردایەتیی پێغەمبەرانە وتارێکی بەڵێندانی بەتاڵ نەبوو، بەڵکو پڕۆژەیەکی ڕاستەقینەی قوربانیدان بوو.هەرکەسێکیش بەبێ دانانی باج داوای دەستەڵات و سەرکەوتن بکات، لە یاساکانی مێژوو تێنەگەیشتووە.
چەند خاڵێکی گرنگ لە بابەتی لێدانی منداڵدا١- لێدانەکە بەهۆی گوناهێکەوە (هەڵەیەکەوە) بێت: کە دڵنیا بووبیتەوە منداڵەکە ئەنجامی داوە، و ئەو هەڵەیەش شایەنی لێدان بێت.٢- لێدانەکە هێواش بێت: چ بە دەست بێت یان بە دار، دەبێت بە هێزێکی کەم بێت؛ لێدانەکە سووک بێت و هیچ مەترسییەکی تێدا نەبێت، بەڵام مەبەستەکەی بپێکێت.٣- لێدەرەکە دەستی بەرز نەکاتەوە: بازووی بەرز نەکاتەوە تا ڕادەیەک کە سپیایی ژێر باڵی دەربکەوێت، تا ئازارەکەی زۆر نەبێت. ئیمامی عومەر ڕەزای خوا لەسەر بێت بە بەو کەسەت دەوت کە لە منداڵی دەدا : «کەشی ژێر باڵت بەرز مەکەرەوە»، واتە: بە هەموو هێزی دەستت لێمەدە.٤- دەستپێنەکردن بە لێدان مەگەر دوای ڕێنمایی و ئامۆژگاری: پێش ئەوەی تەمبێی بکەیت فێری بکە، ئەگەر زانیت (فێر بوو) ئەوا بەهانەیت بڕیوە، دوای ئەوە تەمبێی بکە.٥- لە دە دانە زیاتر نەبێت: پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: «لە دە لێدان زیاتر نەدرێت»٦- کاتی هەبێت لە نێوان هەر لێدانێکدا: تا ئازاری لێدانی پێشوو کەم بێتەوە.٧- شوێنی لێدانەکە بپۆشێت (یان بگۆڕێت): تەنها لە یەک شوێن نەدات.٨- کەسەکە دڵنیا بێت کە لێدانەکە سوودی دەبێت: ئەگەر وا بوو کە تەمبێ نەدەبوو؛ وەک منداڵێک لە بێشکەدا بگریێت و دایکی لێی بدات - بۆ نموونە - ئەمە دروست نییە؛ چونکە ئازاردانێکە بێ سوود.٩- نییەتی باش بێت بۆ لێدانەکە: کە مەبەستی خێر و چاکسازیی منداڵەکە بێت، لێدان ڕێگایەکی پەروەردەیی و ڕاستکردنەوەی لاربوونهوەیە، نەەک خاڵیکردنەوەی تووڕەیی و تۆڵەسەندنەوە لە کەسایەتییان.١٠- لە بەرچاوی کەسدا لێی نەدات: و لە کاتی لێدانەکەدا گەمەی پێ نەکات و گاڵتەی پێ نەکات.١١- پێی ڕابگەیەنێت کە خۆشی دەوێت: بەڵکو تەنها سزای دەدات لەسەر ئەو کارەی کردوویەتی.١٢- منداڵەکە بزانێت بۆچی لێی دەدرێت.١٣- کە منداڵەکە ناوی خوای هێنا دەست هەڵبگرێت: لە ئەبی سەعیدی الخودری ڕەزای خوا لەسەر بێت فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا فەرمووی: «کاتێک یەکێک لە ئێوە لە خزمەتکارەکەی دا و (خزمەتکارەکە) ناوی خوای هێنا، دەستەکانتان هەڵگرن (لێی مەدەن)»، و لەمەدا بەگەورەگرتنی خوای گەورەیە لە دەروونی منداڵەکەدا.١٤- کە لێی دا، نەیبەستێتەوە و جلەکانی لەبەر دانەنێت.١٥- لێدانەکە بەبێ درزبردن و بریندارکردن و شکاندن بێت: لە لێداندا ڕەچاوی ئەوە بکرێت کە سەخت و دڵڕەقانە نەبێت، پێست خروشێنێت و ئێسک نەشکێنێت، بەرژەوەندییەک لەناو نەبات، یان زیان بە ئەندامێک نەگەیەنێت؛ سەرجەمی ئەمەنە دروست نین.١٦- لەو شوێنانە بدات کە ڕێگەپێدراون: وەک شوێنە پڕ گۆشتەکان، «و بە هیچ جۆرێک لە دەم و چاو نەدرێت؛ پێغەمبەری خوا نەهی کردووە لە لێدانی دەم و چاو»، و لە شوێنە مەترسیدارەکان و کوشندەکان نەدرێت، بەڵکو لە شوێنە بەرگەگرتووەکان بدرێت وەکو: ڕان، پشت، شتێکی سووک کە تەمبێکردنەکەی پێ بێتە دی.١٧- لێدان دوا چارەسەر بێت لە چارەسەرە بەکارهێنراوەکاندا.
دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی دووەم: بنچینەکانی دەوڵەمەندیوانەی پێنجەم: کارکردن عیبادەتەئەگەر کارکردن تەنها بۆ قازانجی پارە بێت، بۆچی پێغەمبەران و هاوەڵان کاریان دەکرد، لە کاتێکدا دەیانتوانی پشت بە خەڵک ببەستن و کار نەکەن؟هەندێک کەس وا دەزانن عیبادەت تەنها نوێژ و ڕۆژوو و قورئان خوێندنەوەیە، بەڵام ئیسلام فێرمان دەکات کە کارکردنی حەلال، ئەگەر نیتەکە دروست بێت، خۆی لە خۆیدا عیبادەتە.یەکەم: خوای گەورە فەرمان بە هەوڵدان دەکاتخوای گەورە دەفەرموێت:﴿هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ﴾(سورەتی الملک، ئایەتی ١٥) واتا: ئەو خوایەی زەوی بۆ ئێوە ئاسان کردووە، لە لایەکانی زەویدا بڕۆن و لە ڕزقی ئەو بخۆن، وە دڵنیابن گەڕانەوەتان هەر بۆ لای ئەوە.تێگەیشتنخوای گەورە فەرمانی "فَامْشُوا" دەکات؛ واتە هەوڵ بدەن، بگەڕێن، کار بکەن و هۆکارەکان بگرنەبەر.موسوڵمان فەرمانی پێنەکراوە چاوەڕوانی ڕزق بکات، بەڵکو با هۆکارە حەلالەکان بگرێتەبەر.دووەم: باشترین خواردن ئەوەیە لە دەستی خۆتەوە بێتپێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:«مَا أَكَلَ أَحَدٌ طَعَامًا قَطُّ خَيْرًا مِنْ أَنْ يَأْكُلَ مِنْ عَمَلِ يَدِهِ، وَإِنَّ نَبِيَّ اللَّهِ دَاوُدَ عَلَيْهِ السَّلَامُ كَانَ يَأْكُلُ مِنْ عَمَلِ يَدِهِ»سەرچاوە: سەحیح بوخاری. واتا: هیچ کەس خواردنێکی باشتری نەخواردووە لەوەی لە کاری دەستی خۆی بخوات. بەڕاستی پێغەمبەری خوا، داود (علیه السلام)، لە کاری دەستی خۆی دەخوارد.سێیەم: دەستی بەرز باشترە لە دەستی نزمپێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «الْيَدُ الْعُلْيَا خَيْرٌ مِنَ الْيَدِ السُّفْلی»سەرچاوە: سەحیح بوخاری و سەحیح موسلیم. واتا: دەستی بەرز (دەستی بەخشەر) باشترە لە دەستی نزم (دەستی وەرگر).تێگەیشتنئیسلام موسوڵمان هان دەدات ببێتە کەسێک کە دەبەخشێت، نەک هەمیشە چاوەڕوانی بەخشینی خەڵک بێت. ئەمە بە کارکردن، قازانجی حەلال و سەربەخۆیی دارایی دەستدەکەوێت.نموونە لە ژیانی پێغەمبەر ﷺپێغەمبەر ﷺ پێش پێغەمبەرایەتی شوانی مەڕ بوو، پاشان بازرگانیش بوو و بە پارەی خەدیجە (رضی الله عنها) بازرگانی دەکرد.ئەمە ئەوە نیشان دەدات هیچ کارێکی حەلال عەیب نییە، بەڵکو ئەوەی گرنگە حەلالبوونی کار و دڵسۆزی لە ئەنجامدانیدایە.پەیوەندی بە ژیانی ئەمڕۆهەندێک گەنج چاوەڕوانی کاری گونجاو دەکەن، و ساڵانێک بێکار دەمێننەوە، لە کاتێکدا دەتوانن بە کارێکی حەلال دەست پێ بکەن، فێرببن، ئەزموون وەربگرن و هەنگاو بە هەنگاو پێش بکەون.ئیسلام فێرمان ناکات چاوەڕوانی دەرفەت بکەین؛ فێرمان دەکات دەرفەت دروست بکەین بە هەوڵ و فێربوون و پشتبەستن بە خوا.بەکورتی دەڵێم:کارکردنی حەلال عیبادەتە، ئەگەر نیتەکە دروست بێت.خوای گەورە فەرمان بە هەوڵدان و گرتنەبەری هۆکارەکان دەکات.پێغەمبەرانیش کاریان دەکرد.سەربەخۆیی دارایی لە ئامانجەکانی ئیسلامە، بۆ ئەوەی موسوڵمان بتوانێت دەستی بەخشەری هەبێت.ئەرکی تۆ بۆ ئەم وانەیە:بیر لە کارەکەت یان پیشەکەت بکەرەوە و وەڵامی ئەم سێ پرسیارە بدەرەوە:ـ ئایە کارەکەم بە تەواوی حەلالە؟ـ ئایە نیەتی من تەنها پارەیە، یان لەگەڵیدا داوای ڕەزامەندی خوای گەورە و خزمەتکردنی مسوڵمانانیش دەکەم؟ـ ئایا چ شتێک فێربم، کە ببێتە هۆی باشترکردنی کار و فراوانبوونی ڕزقی حەلالم؟#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.

