• میدی، ڕاپەڕین دژی فارسە هەخامەنشی و نووسینەکەی بێستوونلە ساڵی ٥٢٢ی پ.ز نەوەیەکی کەیخوسرەو بە ناوی…
انتشار: 2026/08/06 07:04 UTCدریافت: 2026/08/13 09:20 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/13 09:20 UTC
• میدی، ڕاپەڕین دژی فارسە هەخامەنشی و نووسینەکەی بێستوونلە ساڵی ٥٢٢ی پ.ز نەوەیەکی کەیخوسرەو بە ناوی چیتران-تەخما لە دژی داگیرکاریی فارسەکان ڕاپەڕی. داریوشی فارس پەلاماری شارەکەی دا و ئەم سەرکەوتنەی لە چیای بێستوون هەڵکەند؛ لە تۆماری زمانی عیلامی/مێخی لە بێستوون، ناوی شارەکە بە شێوەی (هەربیرا) تۆمارکراوە کە دواتر گۆڕاوە بۆ هەولێر.• سەردەمی گریک و شانشینی ئەدیابین: ئەسکەندەر لە ساڵی ٣٣١ی پ.ز لە شەڕی ئەربێلادا کۆتایی بە دەسەڵاتی فارس هێنا و تا ساڵی ١٣٨ی پ.ز شارەکە بە ئەربێلا ناو دەبرا. دواتر ئەشکانییەکان گریکەکانیان شکاند و هەولێر بووە پایتەختی شانشینە کوردییەکەی ئەدیابین.• سەردەمی ئیسلامی و عوسمانی: لەگەڵ هاتنی ئیسلام، خەڵکی هەولێر، ئەوانەی موسوڵمان بوون، جیاواز بەشێک لە مەسیحییە کوردەکان کە وازیان لە زمانی کوردی هێنابوو و بە زمانی پیرۆزی ئارامی ئینجیل دەدوان، کوردە موسوڵمانەکان وازیان لە زمانی کوردی قسەکردنی خۆیان نەهێنا و شارەکە بە کوردی مایەوە. لە سەردەمی عوسمانییەکانیشدا بەهۆی ناردنی فەرمانبەرانەوە پێکهاتەی نوێ جێگیر بوون و لەگەڵ تورکمانە ئەتابەگییەکانی سەردەمی عەباسی یەکیانگرتەوە. ئەوان ژمارەیەکی کەمی خەڵکی قەڵات بوون، لەچاو هەزاران خێزانی کوردی قەڵات.مێژووی دێرینی هەولێر حەوت هەزار ساڵە؛ لە درێژایی مێژوودا چەندین خەڵک هاتوون و تواونەتەوە و بوونەتە بەشێک لە خێزانی ئەم شارە. هەندێکیشیان بە هۆکاری ئایینی یان سیاسی خۆیان جیاکردووەتەوە. نیشتەجێبوونی چەند سەد ساڵەی هەر پێکهاتەیەک ڕێزلێگیراوە، بەڵام ناکرێت مێژوو، زمان و ناوی دێرینی شارەکە لە زۆرینەی ڕەسەنی خۆی زەوت بکرێت.t.me/kurdokurdistan


