کوردپەروەری لە ڕابردوو و ئێستادا؛ یادەوەرییەکی زیندووکوردپەروەری ڕاستەقینە بریتیە لە پاراستنی زمان،…
انتشار: 2026/07/30 23:15 UTCدریافت: 2026/07/31 15:08 UTCآخرین مشاهده: 2026/07/31 15:08 UTC
کوردپەروەری لە ڕابردوو و ئێستادا؛ یادەوەرییەکی زیندووکوردپەروەری ڕاستەقینە بریتیە لە پاراستنی زمان، ناسینی مێژوو، ڕێزگرتن لە نیشتیمان و یەکڕیزیی نیشتیمانی. بۆ ئەوەی واتای ڕاستەقینەی کوردپەروەری بزانین، پێویستە ژیان و خەباتی ئەو کەسانە بناسین کە بە قوربانی و تێکۆشان، بەشێک لە مێژووی گەلەکەمانیان نووسی.بەم بۆنەیەوە، ئەم وێنە مێژووییە بڵاو دەکەینەوە و یادی دوو کەسایەتی ناسراوی مێژووی کورد دەکەینەوە.لە ڕاستەوە:١- #هەمزە_ئاغای_مامەش٢- #سمکۆی_شکاکڕوحیان شاد و یادیان هەمیشە زیندوو بێت. سپاس بۆ کاک ژیارt.me/kurdokurdistan
پستهای تلگرام — ناوەندی مێژووی کورد و کوردستان
مهندس بهاءالدین ادب نمایندەای ماندگار در قلب مردم کوردستانمهندس ادب فرزند مرحوم باقرخان ادب از خانوادەای اصیل در محله آغەزمان سنندج در سال 1324بدنیا آمد. درس را تا پایان دبیرستان درسنندج خواند، و در سال 1348 فوق لیسانس مهندسی راه وساختمان را از دانشگاه صنعتی شریف دریافت و وارد عرصه کار وفعالیت عمرانی شد. از کارهای ماندگار ایشان: ١- ساخت آپارتمانهای ادب سال1355٢- ساخت سردخانه سنندج ٣- تاسیس باشگاه ورزشی بیژن و ساینا ٤- همراهی در تأسیس جبهەی متحدکورد مهندس ادب در دورەهای پنجم و ششم مجلس با رای بالای مردم بە مجلس رفت و فراکسیون نمایندگان کورد و مجمع نمایندگان اهل سنت از یادگارهای این دوران اوست. در دو دوره نمایندگی مجلس توانست منزلت و جایگاه نمایندگان کورد را در ایران ارتقاء دهد و صدای راستین و صادق مردم کورد باشد. اما دست اجل نگذاشت زنده یاد ادب بیشتر به مردم خدمت نماید و در 1386/5/25 در بیمارستان مهر تهران دارفانی را وداع و طی مراسمی باشکوه و مردمی در بهشت محمدی سنندج به خاک سپرده شد. یادش گرامی و روحش شاد.✍ د. محمد باقرپیری دکلمه خانم اسدیt.me/kurdokurdistan
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە #مەحموود_ئاغای سەیفی قازی یادگاری ژەنەڕاڵ #محەممەدحوسێن_خانی_سەیفی_قازی له تەمەنی ٨۰ ساڵی له نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد، له ناخی دڵەوە غەمبار و دڵگران بووین و سەرەخۆشی له بنەماڵەی بەڕێزیان و خەڵکی کورستان دەکەین. مەحموود ئاغا له ساڵی ١٩٤٦ی زایینی له شاری مەهاباد له دایک بووە و تەمەنی تەنیا شەش مانگ بووە کە بەداخەوە باوکی بەدەستی حەمەڕەزاشای پالەوی له سێدارە دەدرێت. ڕۆحیان شاد و یادیان هەرمان بێت.✍ د.محمدباقر پیریt.me/kurdokurdistan
وێنەیەکی کەم بینراوی مامۆستا هێمنی موکریانی و مامۆستا حسێن عارف چیرۆکنوس ڕۆحیان شاد و یادیان هەرمانt.me/kurdokurdistan%D9%88%DB%8E%D9%86%DB%… کەم بینراوی مامۆستا هێمنی موکریانی و مامۆستا حسێن عارف چیرۆکنوس ڕۆحیان شاد و یادیان هەرمانt.me/kurdokurdistan
سمکۆی شکاک دەفەرموێت: 🔹دەبێت گەلی کورد بە ئومێدی وڵاتانی زل هێز نەژی، گەلێک بۆ ئازادی خۆی تێنەکۆشێت، دەبێتە کۆیلە و ژێردەست.🔸مردم کورد نباید بە امید کشورهای ابرقدرت زندگی کنند.مردمی کە برای آزادی خویش نکوشد همیشه زیردست و برده خواهدبود.t.me/kurdokurdistan
هەر کات وا بیر دەکەم ئەو کەڵە پیاوانە لە نیۆ ئێمە غایبن، خەمێک قووڵ دام ئەگرێت، بەڵامدڵم نایەت بڵێم هیچ کام لەو گەورە نووسەرانەمان مردوون، چونکوو باش دەزانم ئەوان هیچ کامەیان نەمردوون و لە سەر تاقچە و لە سەر کتێبخانە و لە ناو ماڵەکانمان، هاودەمی هەموو کوردێکن…دەکرێت بە پێی بابەتی نووسیینەکانی بەم شێوازە پلەبەندییان بکەین،بەرھەمەکان:ڕەوانبێژی لە ئەدەبی کوردی دا، ھەولێر، ١٩٧٢.ئەدەب و ڕەخنە، بەغداد، ١٩٧٤.ئەدەبی بێگانان، بەغداد، ١٩٨٢.جووتیارێکی زیرەک.پیاوێک.سەروا، ھەولێر، ١٩٩٩.کێشی شیعری کلاسیکیی کوردی، ھەولێر: وەزارەتی ڕۆشەنبیری، ١٩٩٩.ڕەوانبێژی (ڕوونبێژی، جوانکاری، واتاناسی)، وەزارەتی پەروەردە، ٢٠٠٢.ڕابەری کێشی شیعری کلاسیکی، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، سلێمانی، ٢٠٠٣.گەردەلولی مەرگ، ھەولێر، ٢٠٠٨.کێشناسیی کوردی، ٢٠١٤.فەرهەنگی کێشناسیسێ دەرمان: ھەقایەتی کوردەواری، کۆکردنەوەی عەزیز گەردی.وەرگێڕانچیرۆکی بەر ئاگردان، ١٩٧٨.چیرۆکەکانی ئیزۆپ یان لەناو گیانداران دا، نووسینی ئیزۆپ.لۆرکا: سێ تراژیدی، ١٩٨٤.(چرا)یەک لەسەر مادیان کۆ، نووسینی مەنسوور یاقووتی.بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک، نووسینی مەنسوور یاقووتی.لاوەچ، نووسینی مەنسوور یاقووتی.ئێمە ئەم شیعرەمان نوسیوە.ئەفسانەی ئەرمەنی، نووسینی چارڵز دونیتگ.ئەفسانەی ئەفریقی.ئەفسانەی سلاڤی.ئەفسانەی کوردی، نووسینی م ب ڕودێنکۆ.ئەفسانەی ەورکیایی.بەرکوتێکی ژیانم، نووسینی یەڤجینی یەڤتوشینکۆ.ئافرەت ڕەگەزی بێکەڵک، نووسینی ئۆریانا فالاچی.پەنەلۆپە لە جەنگدا، نووسینی ئۆریانا فالاچی.پیاوێک، نووسینی ئۆریانا فالاچی.حەفت گفتوگۆ، نووسینی ئۆریانا فالاچی.ژیان و جەنگ و ھیچی تر…، نووسینی ئۆریانا فالاچی.گفتگۆ لەگەڵ مێژوودا، نووسینی ئۆریانا فالاچی.نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەلە نێرینەی کە ھەرگیز لەدایک نەبوو، نووسینی ئۆریانا فالاچی.ئەگەر خۆر بمرێت، نووسینی ئۆریانا فالاچی.چیرۆکەکانی کریلۆڤ.حاجی مراد، نووسینی تۆلستۆی.خەڵک بەچی دەژی، تۆلستۆی.کەویەی دامەنواری، سلێمانی، ٢٠٠٤.کاریگەریی گۆرانی لەسەر کوردیی ناوەڕاست، نووسینی میشێل لیزینبێرگ، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٤.درەختی چل داستان، لەنووسینی کەلیموڵڵا تەوەحودی، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٧.داستانی حوسێنی کورد و چەند ھەقایەتێکی تر، لەفارسییەوە لەنووسینی ئەحمەد ئازەر ئەفشار، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٨.زارا عەشقی شوان، نووسینی محەممەد قازی، سلێمانی.ڕۆمیۆ و جوولێت.یەک چیای گەوھەر: کۆمەڵە چیرۆکێکی ئەفسانەیی گەلان.کۆمیدیا، سێ بەرگ دۆزەخ، بەرزەک بەهەشت، لە نووسینی دانتێ ئەلیگیێری، داغستانی من، نووسینی ڕەسووڵ حەمزاتوف قۆڵبڕ، نووسینی عەزیز نەسین. قوتیل، نووسینی ئەلفۆنیس دۆدی،مەسەلەک، هێنری ئەلیکبەشی دووهەمی ئەم بابەتە کە پێوەندی بە شێوازی نووسینی کاک عەزیزەوە هەیە بەم زووانە دەکەوێتە بەر چاوی خوێنەرانt.me/kurdokurdistan
ناسیین و ناساندنی نووسەر و بیرمەندی گەورەی کورد مامۆستا #عەزیز_گەردی لە ئاوێنەی کتێبەکانییەوە. ✍د. محەمەد یەعقووبی 👈 بەشی یەکەم: لە مێژ ساڵە ئاواتەی ئەوەم بووە دەرفەتێکی باشم بۆ بڕەخسێت و لە سەر کتێب و نووسیینەکانی مەزنە نووسەر و بیرمەندی کورد، ڕەحمەتی…هەر کات وا بیر دەکەم ئەو کەڵە پیاوانە لە نیۆ ئێمە غایبن، خەمێک قووڵ دام ئەگرێت، بەڵامدڵم نایەت بڵێم هیچ کام لەو گەورە نووسەرانەمان مردوون، چونکوو باش دەزانم ئەوان هیچ کامەیان نەمردوون و لە سەر تاقچە و لە سەر کتێبخانە و لە ناو ماڵەکانمان، هاودەمی هەموو کوردێکن و دڵی هەموو کوردێک دەدەنەوەو هەستمان دەبزۆێنن و ڕۆحمان هان دەدەن کە مەترسن ئێمە ئەوەی دەبێت بکرێت، کردوومانە، ئێوە بەس چاوتان لەو ماڵە فەرهەنگییە بێت، ئێمە بۆتانمان ئاوەدان کردووە. ئێوە گەنجتان بە دەستەوەیە بەو گەنجانە کلتووری وڵات و نیشتیمان سەر لە نوێ بنیات بنێنەوەو، ئاوێنەی ڕۆحتانی پێ هەتوان بدەن. کێ دەتوانێت لە هاودەمی هەژاردا باڵای ئاوەزی بەرز نەبێت و جارجارێک نەگرێت و کێ دەتوانێت کاتێک مەسعوودمحەمەد دەخوێنێتەوە هەست بە هاودەمی فەلسەفی و ئاوەزمەندی و گەورەیی نەکات، کێ دەتوانێت بە لای عەلای سەجادیدا بڕوات و پێ نەکەنێت و لە گەڵ سەجادی بەرەو ساڵەکانی سەدەی دووەمی کۆجی نەڕوات و بە شوێن شیعرە پەرژ و بڵاوە کوردییەکاندا نەگەڕێت و لە شوێن ناوی کەسایەتییە گەورە کوردەکان گوند بە گوند و شار بە شاری کوردستان سەفەر نەکات، کێ دەتوانێت بێتە بەر هۆدە لە وانە سازکراوەکانی عەزیز گەردی و ئەو پەڕی شایی و خۆشحاڵی لێی سەرنەدات ئەو کاتانەی دەبینێت هیچ تیوری و نەزەریەیەکی زانستی بەلاغەت بە واتاناسی و ڕوونبێژی و جوانیکارییەوە تاکوو عەرووز و هەموو کێشەکانی شیعری نییە مەگەر کاک عەزیز هەر هەموویانی بە سەر نموونە شیعرییە کوردییەکاندا تەتبییق داوەو شیعری بەرزی شاعیرانی بەو زانستانە، چەن ئەوەندە بەرزتر کردوەتەوە دەڵێیت کاک عەزیز چەن زانکۆی کوردستانی لەو ساتانەدا پێیان گوتووە بۆ ئەدەبی کوردی کتێبی زانستی بنووسێت. من ویستم لەم نووسیینانەمدا لە گەڵ نووسیینەکانی کاک عەزیز گەردی میوانی ماڵی دڵ و مێشکتان بم و بە لیکدانەوەی باسەکانی مامۆستا عەزیز و شێوازی نووسینی، بەش بە حاڵی خۆم، خزمەتێکی هەرچەن بچووکم بە زمان و ئەدەبی کوردی کردبێت.کاک عەزیز هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لای گرینگ بووەو هیچ کامیانی لە بیر نەکردووە. ئەدەبی مناڵانی هۆنێوەتەوەو لە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی مناڵانی وڵاتانی دیکە، چێشتی فیکری و زەینی مناڵانی دابین کردووە. چیرۆک و ڕۆمانی زمانەکانی دی بۆ هەمووان بە جوانترین و نەرم و ناسک ترین وشە و ڕستەی کوردی وەرگێڕاوەتەوە. بەشی چیرۆک و ئەدەبی کرماشانی لە بیر نەکردووەو کتێبەکانی مەنسوور یاقوتی و عەلی ئەشرف دەرویشیانی بە زمانێکی پاراوی کوردی وەرگێڕان کردووە. نووسیینەکانی کاک عەزیز هەوێنیان لە زمانێکی نەرم و نیانە کە کەسەکان وا دەزانن ئەوانیش ئەتوانن بەو زمانە بنووسن کە خۆیان لەو ئەزموونە ئەدەن دەبینن نە پێیان ناکرێت. وشەکان لە کێش و سەروای هاوتەریبێک کەڵک وەردەگرن کە ڕستەکان بە فۆرم و ناوەڕۆکیک پڕاوپڕ لە هەست و ئاوەز و مۆسیقا دەخەمڵێنن.ئەم زاتە گەورەمان لە ساڵی ۱۹۴۷ لە بەحرکەی شاری هەولێر سەری بە دونیا هەڵێناوەو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە بەحرکە تەواو کردووەو لیسانسی زمان و ئەدەبی فەرەنسی لە زانکۆی موسڵ گرتووەو ماستەری لە زمان و ئەدەبی کوردیدا لە ساڵی ۱۹۹۴ گرتووەو لە ساڵی ۱۹۹۹بڕوانامەی دووەمی دکتۆرای زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کۆیە گرتووە. کاک عەزیز لە ژیانیدا پلە و پێگەی زانستی شایانی بووەو لە دوا ئەنجامدا پلەی زانستی پرۆفیسۆر بە دەست دەهێنێت کە هەر هەموویان نیشان لە گەوەرەیی و زانستوانی ئەو پیاوە دەدەن. کۆی نووسیین و وەرگێڕانەکانی کاک عەزیز لە سەرووی پەنجا بەرهەمن کە هەموویان بۆ زمان و ئەدەب و سامانی کوردی گەنجینەن.t.me/kurdokurdistan



