💢گێردەی خەیاڵدڵم مەشکێنه که دڵشکاندن مەڵهەمی برینەکانی خەم و پەژارەم نییه وەک گۆرانی شیرینی دایکی ش…
انتشار: 2026/08/13 19:20 UTCدریافت: 2026/08/14 07:06 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 07:06 UTC
💢گێردەی خەیاڵدڵم مەشکێنه که دڵشکاندن مەڵهەمی برینەکانی خەم و پەژارەم نییه وەک گۆرانی شیرینی دایکی شەوانی نیشتمانم نییه.سەیری لێوی تینووی باخی وەهارم کهکه وەک فرمێسکی دڵتەزینی کەو له کوێستان زامێکی دوور و درێژی، نیشتمانی منه .دەنگی پڕسوزی کەودڕاندی سنگی مێژووبەداخەوە دەنگی فیشەکی بڕنەو چارەسەری سنگی برینداری کەڵانی چیاکانی منه.دڵم مەشکێنه کە منیش وەک شوێنەوارکۆچ دەکەم ،وەک یادگاری شەهیدێک لە ڕێگای هەوارگەی گێردەی خەیاڵ،بە قەڵەمی خۆشەویستی وحەسرەتلێوی بووکی شاخەکان ،سوور دەکەمەوە.دڵم مەشکێنه که منیش ڕێبواریئەم خاکە دڵگیرەمه که وەک پەپوولەیەکی باڵ شکاولە سەرشانی بەرزی لالەنگی سووری نیشتمانمبە فرمێسکەوە،دەسڕمەوە فرمێسکەکانی.دڵم مەشکێنه که دڵشکاندن مەڵهەمی فرمێسکە کانی لەیلای خەیاڵم نییهسەیری ڕوخساری خەم و پەژارەم کهزەردەخەنەی لێوی لەیلای نیشتمان ئاواتی منه. دڵ م مەشکێنه هەڤاڵکه خۆشەویست تەنیا دڵه گەر من و تۆیش دڵ بسووتێنین و بشکێنین چۆن بگەین بە ڕێگای بەرزی فەرهاد وشیرینلایەق نەسری دوور له هۆرامانبەڵام هاوسۆزی نیشتمان ودڵه✍موحەممەد لایق نەسری🌐به #سلام_پاوه بپیوندید👇🆔 @Salampaveh

