🔴۱٣ی گەلاوێژ، ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا شێرکۆ بێکەس 🔹هێمای باڵانوێنی شعر و ئەدەب و هەڵوێست،…
انتشار: 2026/08/04 18:24 UTCدریافت: 2026/08/06 01:47 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/06 01:47 UTC
🔴۱٣ی گەلاوێژ، ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا شێرکۆ بێکەس 🔹هێمای باڵانوێنی شعر و ئەدەب و هەڵوێست، مامۆستا شێرکۆ بێکەس؛ کوڕی شاعری بەناوبانگ فایەق بێکەس، لە ساڵی ١٩٤٠ی زایینی لە شاری سلێمانی لەدایک بوە. سەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی و لاویەتی بە هەژاری و بێکەسی و سەدان ئازار و ژانەوە تێپەڕاندوە. 🔸لە ١٨ ساڵیدا یەکەمین کۆمەڵە شعری بە ناو تریفەی هەڵبەست بڵاو کردوەتەوە و لە ساڵی ١٩٧١ی زایینیدا ڕوانگەی خۆی سەبارەت بە نوێ کردنەوەی شعر و ئەدەب و نوسینی کوردی راگەیاندوە.🔹شێرکۆ بێکەس هەر لە مێرمنداڵیەوە لە شۆڕشی کورددا بەشدار بوە. بەڵام بە هۆی تێکچونی بارودۆخی باشوری کوردستان لە ساڵی ١٩٨٦ی زایینی، خۆی گەیاندوەتە دەرەوەی وڵات و لە سوئد خەڵاتی تۆخۆلسکی لە دەستی سەرۆک وەزیرانی ئەو سەردەمەی سوئد وەر گرتوە.🔸مامۆستا شێرکۆ، پاش ڕاپەڕینی ٩١ی باشوری کوردستان، دەگەڕێتەوە هەرێم و دەبێتە وەزیری ڕۆشنبیری و دوای ماوەیەک دەست لە کار دەکێشێتەوە و بە یارمەتی چەند هاوڕێیەکی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دادەمەزرێنێت و لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی سەرجەم بەرهەمەکانی لە ٨ هەزار لاپەڕەدا لە چاپ ئەدات و هۆنراوەکانی بە چەند زمانی؛ فارسی، تورکی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرانسەوی، ئەڵمانی، سوئدی و ئیتالیایی بڵاو بونەتەوە. 🔸شێرکۆ بێکەس، چەندین ئەزمونی جۆراوجۆری شعری وەک؛ شانۆنامە، داستان، دەقی کراوە و پۆستەر و ... تێپەڕاندوە و خاوەنی: کەژاوەی گریان، کاوەی ئاسنگەر، تەمتومان، گۆڕستانی چراکان، داڵ، مەرگی زام و مەرگی هەتاو، ژن و باران، زێ و زنە، پایزە میوان، ئیستا کچێک نیشتمانمە، دەربەندی پەپولە، خاچ و مار، و چەندین دیوان و کۆمەڵە شعری دیکەیە. 🔹شیرکۆ شاعری هەڵوێست، شاعری تازەگەری و نوێخوازی و شاعری ئەوین و ئازادی و ساڵانی شۆڕش و ڕۆژانی ئاوارەیی و کیمیاباران و ئەنفال و بەرگریکاری مافی ژنان و منداڵان بوە.سەرئەنجام شێرکۆی قارەمان لە ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژ، ٤ی ئۆگۆستی ٢٠١٣ی زایینی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە وڵاتی سوێد کۆچی دوایی دەکات و بە پێی وەسیەتی خۆی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی و لە تەنیشت مۆنۆمێنتی شەهیدانی ١٩٦٣ی ئەو شارە بە خاک سپێردراوە.🆔 @sakapressir


