لەدوای دووساڵ هەوڵدان و خۆشویستن سەرنجام کۆڵی دا.وازی لەو پەریە هێنا کەلەخەیاڵەکانی خۆیدا دروستی کردبوو.ئیتر بڕیاریدا بەلەمەکەی بدات بەدەستی شەپۆلەکانی چارەنووسەوە.دوای دەیان شەوی درێژی نەویستن بڕیاریدا.ئیدی واز لەو خەونە بێنێت کە دەمێکە هەوڵی بۆ ئەیات.چیتر نەبینرایەوە لەو ڕێگایەی کە بۆنی ئەوەی لێ ئەهاو کە خۆشی ئەویست.ئەویش بە ڕوویەکی قایمەوە ئەی وت ئەگەر منی بویستایە زیاتر هەوڵی ئەدا.هەر کەسێ کە چیرۆکەکەی ئەزانی ئەم باسی ئەوەی بۆ ئەکرد کە ئەو کۆڵی داوە ئەمیش کەسێکی ئەوێت کە دەستی لێ هەڵ نەگرێت.دوای ماوەیەک بینی لە کۆڵانەکەی ئەوان تەعزێیەو لەو شەڕەی کە لەگەڵ شێرپەنجەدا ئەیکرد،لەکۆتایدا دۆڕاوەو چاوەکانی تا ئەبەد داخراون.🖤#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅