◾️ئەمڕۆ 13 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد، شێرکۆ بێکەس تێدەپەڕێت.کورتەیەک لە ژیانی ئەو کەڵ…
انتشار: 2026/08/04 13:36 UTCدریافت: 2026/08/08 10:10 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/08 10:10 UTC
◾️ئەمڕۆ 13 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد، شێرکۆ بێکەس تێدەپەڕێت.کورتەیەک لە ژیانی ئەو کەڵە شاعیرە:ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەسەشێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەسە و لە دوی ئایاری 1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بوە.شێرکۆ بێکەس یەکەمین شیعری خۆی لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردوەتەوە و ساڵی 1968 یەکەمین پەرتوکی شیعری بە ناوی تریفەی ھەڵبەست لە بەغداد چاپ کردوە.لەساڵی 1987 لە سوید خەڵاتی (تۆخۆڵسکی) وەردەگرێت و ساڵی 1992 لە یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بە وەزیری رۆشنبیری و ساڵی 1998 دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمی لە سلێمانی دامەزراند، کە تا ئێستا لە کارکردن بەردەوامە.ساڵی 2009 سەرجەمی بەرهەمەکانی لە هەشت هەزار لاپەڕەدا چاپ کرد.ئەو شاعیر و گەورە نوسەرەی کورد رۆژی چواری ئابی2013 لە ستۆکهۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسێتی خۆی لە پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی بەخاک سپێررا.@MukrianNewsAgency


