🔷ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی "شکور خەیات" هونەرمەندی مەقاماتی کورد🔹۱٨ ئاگۆست هاوکات لەگەل ۲۷ی گەلاوێژی ۲۰۲…
انتشار: 2026/08/18 19:42 UTCدریافت: 2026/08/19 05:00 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/19 05:00 UTC
🔷ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی "شکور خەیات" هونەرمەندی مەقاماتی کورد🔹۱٨ ئاگۆست هاوکات لەگەل ۲۷ی گەلاوێژی ۲۰۲۳ هونەرمەند و مەقامبێژی گەرمیان شكور خەیات کۆچی به هۆی نەخۆشی لە شاری هەولێر دوایی کرد.🔹شکور محەمەد قادر ناسراو بە شکور خەیات لەساڵی ۱۹۴۰ لە گوندی قەڵغانلوی سەر بە شارۆچکەی خورماتوو لەدایکبووه و لەتەمەنی ٨۳ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشییەوە له شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.🔹شکور خەیات لە دوای عەلی مەردان و حسێن عەلی و مەقامبێژانی سەدەی پێشوی گەرمیان و کەرکوک بە یەکێک لە مەقامبێژە بەسەلیقە و شارەزاکانی مەقاماتی ناوچەی گەرمیان دادەنرێت.🔹مەقامەکانی قەتار و خاوکەر، ئەڵاوەیسی، خورشیدی و خاوکەر و ئای ئای بە شێوازێک چڕیوە کە بۆنی گەرمای گەرمیان و چریکەی گەرمەسێر و پێدەشتی داودەی لێدێت.@mariwankhabar مریوان خبر



