پەیامێکی پڕ نووری جوان لە خۆشەویستی خۆشەویستان بۆ گشت ڕوو گرژ و بێزاران.ئەی ڕوو گرژان، ناوچاو مۆنان…
انتشار: 2026/08/24 20:22 UTCدریافت: 2026/08/25 07:50 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/25 07:50 UTC
پەیامێکی پڕ نووری جوان لە خۆشەویستی خۆشەویستان بۆ گشت ڕوو گرژ و بێزاران.ئەی ڕوو گرژان، ناوچاو مۆنان، ئەی بێزارانئەی نەخۆشان، ئەی هەژاران!گەر هەژارن، گەر نەدارن.گەر نەخۆشن، گەر بیمارن.گەر کۆسکەوتوون، بێناز کەوتوون.یا شاربەدەر و ڕێبوارن.یا ژین ئازار و بێزارن.گەر بێ باوکن، گەر بێ دایکن، خۆشەویستمان بۆ چرکە ساتێکیش بێت بە دیداری باوکی شاد نەبووە، بەڵکو کاتێ عەبدووڵڵای باوکی لە دونیا ماڵئاوایی دەکات ئەو کۆرپەیەو لە سکی دایکیدا چاوەڕێی دیداری باوکیەتی، بەڵام باوکێک نیە بە سنگیەوە تێر ڕایمووسێ، ماچی بکا، ناوی پیرۆزی بنووسێ، بە مژدەدەر مژدانەدەرو خەڵاتبەخش بێ، بە دیدتنی ڕووی ڕۆڵەکەی شادو گەش بێ.دواتر لە تەمەنی شەش ساڵیدا بە کۆچی دایکی دووبارە بێناز دەبێت.برایەک نیە ڕووی تێ بکا، گرێی دڵی بۆ بکاتەوە، خوشکێک نیە لەبری دایک، لە بری باوک جێی کاتەوە، لە ئامێزیگرێ و غەمی باوکی بیر باتەوە.عەبدولموتەللیبی باپیری باوەشی گەرمی بۆ کردەوە، بۆی بوو بە باوک و بە دایک، بوە خوشک، بوە برا، بەڵام ئەویش بە سوتاندنی جەرگی، بە کارەساتی مەرگی بۆ دواجار لێی دابڕا.👇👇👇
