دەقی پیرۆزبایی بۆ دامەزراندنی دیوارەی بەردەوانی ناو ساڵوندوای ساڵانێک هەوڵدان، بەدواداچوون و ماندوو…
انتشار: 2026/08/19 14:03 UTCدریافت: 2026/08/21 21:15 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/21 21:15 UTC
دەقی پیرۆزبایی بۆ دامەزراندنی دیوارەی بەردەوانی ناو ساڵوندوای ساڵانێک هەوڵدان، بەدواداچوون و ماندوونەبوون لە بەرامبەر بەردەمەکان، بە یارمەتی و هاوکاری هەموو ئەندامانی لێژنەی شاخەوانی شاری مەریوان، سەرەنجام بە ئەنجام گەیشت و دیواری بەردەوانی دامەزرا.بێگومان بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە تەنها ئەنجامی هەوڵی ئەمڕۆ نییە، بەڵکو بەرهەمی ساڵانێک لە هەوڵدان، بەدواداچوون و هاوکارییە بەردەوامەکانی هەموو ئەندامانی دەستەی شاخەوانی و ئەو کەسانەیە کە بە دڵسۆزی لەم ڕێگایەدا هاوکار بوون.دامەزراندنی هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی وەرزشی بەردەوانی و دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ فێربوون، راهێنان و پێشکەوتنی وەرزشکارانی ئەم بوارە.بەم بۆنەیەوە، سوپاسی دڵسۆزانە دەکەین لە هەموو ئەندامانی دەستەی شاخەوانی، بەرپرسان، پێشەنگان، وەرزشکاران و هەموو ئەو کەسانەی کە لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بە پشتگیری و هاوکاری خۆیان ڕۆڵیان هەبووە لە بەئەنجامگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە.هیوادارین ئەم کۆمەڵگەی وەرزشییە ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ بۆ گەشەپێدانی شاخەوانی و بەردەوانی.سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لەم ڕێگایەدا هاوڕێ و هاوکار بوون.@kasaro_mariwan
پستهای تلگرام — گروه کوهنوردان کاسارو مریوان
گرووپی شاخەوانی کاسارۆ📖 بەرنامەی تەمرینیی؛ ڕاکردن🗓️ ڕێکەوت؛ ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦@kasaro_mariwan
👆👆بۆیە دەبێ نزیک لە جەستەی شاخەوان جێگەیان بۆ دیاری بکرێت.وەک مامۆستا هێمن دەڵێت:ڕێگە دەبڕم، کوانێ هەنگاوم شلەڕاستە بێهێزم، دەکەم ئەمما ملەبەڕاستی لە بەرزایی پێنجهەزار میتری، هێزی ئیرادە و ململانێ لەگەل دژوارییەکانە کە پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێت کە سەرەڕای بێهێزی و ماندووبوون، ڕێگە ببڕێت. ڕەنگە ئەمە یەکێک بێت لە وانەکانی شاخەوانی کە سەرەڕای دژواری، ملە و کێبەرکێ بکەین و درێژە بە ڕێگای ژیان بدەین.دەمەوبەیانی بوو. وردەوردە ڕووناکی دەکەوتە ئاسمان. ئێمە بە تامەزرۆیی چاوەڕێی هەڵاتنی خۆر و گەرمامان دەکرد، بەڵام هەر زوو بە تەمومژی سارد دەورمان دەگیرا! کاتژمێر ٨:٣٠ گەیشتبووینە تەپە گۆگردی و دیاربوو لە لووتکە نزیکین. هاڵاوی بۆگەن لە عەرز دەهاتە دەر و ئێمە بە ئاوی لیمۆ چارەسەرمان دەکرد.پاش زیاتر لە نۆ کاتژمێر ڕێپێوان و زاڵبوون بەسەر هەموو بەربەستە جەستەیی، زەینی و سروشتییەکان، دواجار کاتژمێر ٠٩:٣٠ بەیانی، هەموو هاوڕێیان پێکەوە گەیشتینە سەر لووتکە. بۆ هەموومان ساتێکی دەگمەن، سیحراوی و پڕ لە هەست بوو. دەسخۆشی و پیرۆزباییمان لەیەک کرد. شاخەوانانی تر دەگەیشتن و دەوری تابلۆکە قەرەباڵغ بووبوو. وێنەی یادەوەریمان گرت و ڕێگەی گەڕانەوەمان گرتە بەر. کاتژمێر ١٤:٤٠ گەیشتینەوە بارەگا. دوو کاتژمێری پێچوو تا وچانمان دا و هێزێکمان هاتەوە بەر. کەلوپەل و چادر و کۆڵەمان کۆکردەوە. بەشێکمان بارەکانمان دا بە وڵاخدارەکان و بەشێکمان خۆمان هەڵمان گرت. بەرەو خوار ڕێگەی درێژی گەڕانەوەمان گرتە بەر و کاتژمێر ١٩:٢٠ گەیشتینەوە گووسفەندسەرا. چون کاتەکە درەنگ بوو، مەودای گووسفەندسەرا تا پارکینگ بە ماشینی ئافڕەودی هاتینە خوار کە تێچووی بۆ هەر کەسێک ۶٠٠ هەزار تمەنە. دەوروبەر کاتژمێر ٢٠ هەموومان سواری مینیبووس بووین. لە شاری "ئابعەلی" لە ڕۆژهەڵاتی تاران درەنگوەختێک، نانی ئێوارەمان خوارد و بەرەو مەریوان کەوتینە ڕێ. شەو بەدەم ڕێگەوە بووین و دەمەوبەیان گەیشتینە هەمەدان و کاتژمێر ١١:٣٠ ڕۆژی یەکشەممە ٢۵ی گەلاوێژ بە سڵامەتی و بێوەی گەیینەوە مەریوانی ئازیز.سپاس و پێزانینی زۆر بۆ هەموو بەشداربووان و ئەو بەڕێزانە کە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێکوپێکی ئەم بەرنامە بە شێوازی جۆراوجۆر زەحمەتیان کێشا. بەتایبەتی سپاسی بەڕێزان دادە لەیلا ڕحیمینیاز (بەڕێوەبەر)، کاک موحەممەد عەبدوڵاهی و کاک حەسەن ئەزکات (بەرپرسانی تەکنیکی) و ناوەندی میعماریی ونار (سپانسر) ئەکەین.جێی ئەو هاوڕێیانە نەیانتوانی بێن، سەوز.بەشداربووان:ئەندامانی کاسارۆ: بەڕێزان لەیلا ڕەحیمینیاز، یونا غوڵاموەیسی، موحەممەد عەبدوڵاهی، حەسەن ئەزکات، داریووش (موحسن) فەتاحی، مەسعوود مەسعوودیان، ئارام موحەممەدی و موختار بارامیمیوانان: بەڕێزان موحەممەدکەریم مورادی، موختار موزەفەری، جەمیل ڕۆستەمی، لوقمان نوورانی و کەیوان سڵێمانی@kasaro_mariwan
📖📖ڕاپۆرتی سەرکەوتنی گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بۆ چیای دەماوەند📖📖ژمارەی بەشداربووان: ١٣ کەس (دوو خاتوون و ١١ پیاو)کاتی بەڕێوەچوونی بەرنامە: ٢٢ تا ٢۵ی گەلاوێژی ٢٧٢۶ی کوردی (١۴٠۵ی هەتاوی)بەڕێوەبەر: لەیلا ڕەحیمی نیازبەرپرسی تەکنیکی ١ (مسئول فنی): موحەممەد عەبدوڵاهیبەرپرسی تەکنیکی ٢: حەسەن ئەزکاتنووسەری ڕاپۆرت: موختار بارامیکەرەسەی هاتوچوو: مینیبووسی ئیسۆزۆ (شۆفیر: کاک کەیوان بۆڕیەر)زانیاریی کات و شوێنەکان:ڕێگەی مەریوان تا پارکینگی دەماوەند: پێنجشەممە کاتژمێر ١٧ تا هەینی کاتژمێر ٨:١۵ڕێپێوانی پارکینگ-گووسفەندسەرا (کۆڵەکێشی): هەینی کاتژمێر ٩ تا ١١ڕێپێوانی گووسفەندسەرا-بارەگا: هەینی کاتژمێر ١٢ تا ١٧ڕێپێوانی بارەگا-لووتکە: شەممە ٠١:٢٠ تا ٠٩:٣٠ بەیانیبەرزایی شوێنەکان لە ئاستی ئاوی ئازاد:پارکینگ ٢۴٢٠ میترگووسفەندسەرا ٣٠٢٠ میتربارەگای سێیەمی دەماوەند ۴٢۵٠ میترتەپە گۆگردی ۵۵٢٠ میترلووتکە ۵۶٠٩ میترچیای دەماوند بە بەرزایی ۵۶٠٩ میتر لە ئاستی ئاوی ئازاد، بەرزترین چیای جوگرافیای سیاسیی ئێران و ئەو ناوچەیە کە پێی دەوترێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەماوند بەشێکە لە زنجیرەکێوی ئەلبورز و لە پارێزگای مازەندەران هەڵکەوتووە. بۆ گەیشتن بە دیوی باشووری ئەم کێوە دەبێ جادەی هەراز (تاران-ئامول) بگریتە بەر و لە شاری "پلوور"ەوە لابدەیت تا دەگەیتە پارکینگی تایبەتی دەماوەند.سەرەتا بڕیار بوو بەرنامەی دەماوەند ٢١ی گەلاوێژ دەس پێ بکات، بەڵام بەهۆی بارینی بەفر و خراپیی کەشوهەوا، ڕۆژێک دوا خرا. بەم جۆرە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی گەلاوێژ کاتژمێر ١٧ لە مەیدانی مامۆستا "ناری"ـی شاری مەریوانەوە کەوتینە ڕێ و ڕۆژی هەینی کاتژمێر ٠٨:١۵ گەشتینە پارکینگی دەماوەند. خۆمان ڕێک خست و کاتژمێر ٠٩:٠٠ بە جلوبەرگی هاوینە و کۆڵەپشتییەوە دەسمان کرد بە ڕێپێوان. پاش زیاتر لە دوو کاتژمێر، گەیشتینە "گووسفەندسەرا". گووسفەندسەرا شوێنێکی ئارانە لە بناری کێوی دەماوەند. لەم شوێنە خزمەتگوزاری وەک ئاوی خواردنەوە، مزگەوت، دووکان، ئاودەست و هێستر بۆ گواستنەوەی کەلوپەل بەردەستە. ئێمە لێرە خواردن و خواردنەوە و کەلوپەلی تری پێویستمان خستە ناو کۆڵەپشتیی بچووکەوە (کولەپشتی حمل/حمله) و باقیی کەلوپەلەکان وەک جلی گەرم، چادر، کیسەخەو و ...مان دایە دەستی وڵاخدارەکان کە بۆمانی سەرخەن بەرەو "بارەگا". نرخی گواستنەوەی هەر کۆڵەیەک لەم کاتا ملوێنێک و دووسەد هەزار تمەنە بۆ هەر سەرێک.ئێمە پاش وچانێک و خۆڕێکخستن و سپاردنی بارەکان، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ و ئەمجارە بە کۆڵەیەکی سووکەوە دەسمان کردەوە بە ڕێپێوان. جوگرافیای دەماوەند لەم بەشەیدا پێدەشتێکی ڕووتەن و بێدارە و تەنیا ڕووەکگەلێکی نزمی وەک گەونی تیا بەرچاو دەکەوێت. بە نەرمی و لەسەرخۆ پێنج کاتژمێر ڕێگەمان پێوا و کاتژمێر ١٧ی ڕۆژی هەینی گەیشتینە بارەگای سێهەمی دەماوند. بارەگا شوێنی شەومانەوەی شاخەوانانە. دیمەنی سەدان چادری ڕەنگاوڕەنگ و مۆسیقای زەنگۆڵەی ملی هێسترەکان، تێکەڵەیەکە لە ژیانی نوێ و کۆن کە لێرا بەیەک گەیشتوون. لە بارەگا خزمەتگوزاریی وەک ئاودەست، چوارپێ بۆ گواستنەوەی بار، فریاگوزاری و هەوەها ئاوی کانزا، چایی، ژەمەنانی وەک نیسکاو و ماکاروونی ئەڵبەت بە نرخێکی بەرزتر لە شار، دەس دەکەوێت. بارەگا کانیاوی هەیە، بەڵام دەوترێت ئاوەکەی بۆ خواردنەوە ناشێت.ئێمە پاش دیاری کردنی شوێنێکی گونجاو، چادرەکانمان هەڵدا. دەمەوئێوارە بوو. هەوا سارد بوو. جلوبەرگی گەرممان لەبەر کرد. دەورێک بە ناو بارەگادا گەڕاین. وێنەمان گرت. لەگەل شاخەوانانی ناوچەکانی تر سڵاو و چاک و چۆنیمان کرد و دواجار، بەڕێز موحەممەد عەبدوڵاهی ڕێنوێنیی پێویستی بە بەشداربووان دا و کات و شوێنی بەڕێکەوتنی بەرەو لووتکەی دیاری کرد. گەڕاینەوە ناو چادرەکان. ژەمەنانێکی سووک و وزەبەخشمان خوارد. بەهۆی بەرزایی زۆری شوێنەکە، پێویستە شاخەوانان بە ئارامی و لەسەرخۆ کارەکانیان بەڕێوە ببەن، دەنا ئەگەری هەیە بەرزایی بیانگرێت و نەخۆش بکەون.شەو، کاتی خەوتن، نمەباران و تەرزەلووکە ئەباری. گەرچی لە ناوەڕاستی وەرزی هاویندا بووین، بەڵام هەوا لەڕادەبەدەر سارد بوو. پلەکانی گەرما نزیک لە سیفر مەزەندە دەکرا.ئێمە بە هاوکاریی یەکتر و گیانی هاوماڵی/هاوچادری، دژوارییەکانی شەومان تێپەڕاند.وەک چۆن ئێوارە بڕیار درابوو، کاتژمێر ٠١:٢٠ی نیوەشەو بە جلی گەرم، کۆڵەی سووک و ڕووناکیی چراسەرەوە (هێدلامپ) ڕێگەی لووتکەمان گرتە بەر. هەنگاوەکانمان هۆشیارانە، ورد و لەسەرخۆ بوو. لە دوامانەوە، بە ڕووناکیی چراکاندا ئەمانزانی ڕیزێکی درێژ لە شاخەوانان کەوتوونەتە ڕێ. دۆخی هەوا دەمبەدەم لە گۆڕاندا بوو. پەڵەهەوری ڕەش، تەرزەلووکە، تەمومژ، بای سارد و بەینبەینیش ئارامی. ڕێگاکە بە بەفری کۆن و نوێ و بەستەڵەک داپۆشرابوو. بەهۆی ساردیی هەواوە لەوانەیە خواردەمەنییەکان و بەتایبەت ئاوی خواردنەوە ببەستێت.👇👇@kasaro_mariwan
🌹🥀بۆ بەهێزکردنی لەش و گەشەپێدانی ڕۆح هاوڕێمان بن🥀🌹🏃گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی ئەبات🏃:🏔 بەرنامەی تەمرینیی؛ ڕاکردن🗓 کات؛ سێشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦⏰ کاتژمێر؛ ١٨:٠٠🛣 شوێن کۆبوونەوە: ئیستادیۆمی زاگرۆس✅ هاتن بۆ هەمووانەبۆ بەشداری و زانیاریی زیاتر زەنگ بدەن بۆ ئەم ژمارە:سۆزان سەلامی09183830992بۆ ڕێزگرتن لە خۆتان و هاوڕێیانتان دە خولەک زووتر لە شوێنی دیاریکراو حازر بن@kasaro_mariwan
هەندێکجار لە سەختترین ڕۆژگارەکانی ژیانت و تاریکترین ساتەکانی ژیان، کەسانێک دەدۆزیتەوە بە وێنەی چرایەک ڕووناکی دەخەنەوە ناو دونیاکەت.گرووپی شاخەوانی کاسارۆ📖 پڕۆگرام؛ دەماوەند🗓️ ڕێکەوت؛ ٢٢ بۆ ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦بەڕێوەبەر؛ خاتوو لەیلا ڕەحیمی نیازبەرپرسیاری تەکنیکی(مسئول فنی)١؛ بەڕێز موحەممەد عەبدوڵاهیبەرپرسیاری تەکنیکی(مسئول فنی)٢؛ بەڕێز حەسەن ئەزکات@kasaro_mariwanهەندێکجار لە سەختترین ڕۆژگارەکانی ژیانت و تاریکترین ساتەکانی ژیان، کەسانێک دەدۆزیتەوە بە وێنەی چرایەک ڕووناکی دەخەنەوە ناو دونیاکەت.گرووپی شاخەوانی کاسارۆ📖 پڕۆگرام؛ دەماوەند🗓️ ڕێکەوت؛ ٢٢ بۆ ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦بەڕێوەبەر؛ خاتوو لەیلا ڕەحیمی نیازبەرپرسیاری تەکنیکی(مسئول فنی)١؛ بەڕێز موحەممەد عەبدوڵاهیبەرپرسیاری تەکنیکی(مسئول فنی)٢؛ بەڕێز حەسەن ئەزکات@kasaro_mariwan
🏔️دەشت و چیمەن ڕازاوە کێو و بەندەن نەخشاوە🏔️🌹گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی دەبات🌹پڕۆگرام؛ دەماوەندئاستی بەرنامە: قورس (سێ ڕۆژە)ڕێکەوت: چوارشەممە٢١ بۆ هەینی ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٦کات و شوێنی کەوتنەڕێ: ڕۆژی چوارشەممە، کاتژمێر ١٧:٠٠/مەیدانی مامۆستا ناری💡⚠️پێداویستییەکان:👇👇✳️چادر✳️کیسەخەو✳️ کەوش و جلوبەرگی پێویست بەپێی وەرز + جلوبەرگی زیاوە (کاپشن، بادگیر)✳️ کۆڵەپشتی✳️ کڵاو✳️ پانچۆ✳️ دەسماڵ سەر✳️ ڕاخەر (زیرانداز)✳️ چاویلکە و کرێمی دژەتاو✳️ باتۆم✳️ ئاوی خواردنەوە ✳️ مێوە 🍎🍌🍊✳️ مەوادی قەندی وەک خورما، شوکلات و ...🍬🍩)✳️ باکسی یارمەتییە سەرەتاییەکان (جعبه کمکهای اولیە) و دەوا و دەرمانی تاکەکەسی🟣 بۆ زانیاریی زیاتر و بەشداری لەم بەرنامە تا "ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ٢٢:٠٠ ئەتوانن پەیوەندی بگرن بەم ژمارەی خوارەوە:سۆزان سەلامی09183830992بۆ بەشداری تکایه سەرنجی ئەم خاڵانەی خوارۆ بدەن:🔺بەشداربووان پێش ناونووسین پێویستە لە ئامادەیی جەستەیی خۆیان دڵنیا بن.🔺 زەرفییەتی ئەم بەرنامەیە ١٧ کەسە و ئەولەوییەت بەو کەسانەیە زووتر ناو ئەنووسن🔺 کاتی دیاریکراو بۆ ناونووسین تا کاتژمێر ٢٢:٠٠ ڕۆژی سێشەممەیە🔺تکایە ئامادەبووان بە بێ چادر و کیسە خەو لە بەرنامەی ناوبراو بەشداری نەکەن🔺ڕۆژی بەڕێوەچوونی بەرنامەکە، دە خولەک زووتر لە کاتی دیاریکراو، لە مەیدانی ناری ئامادە بن🔺 پێویستە هەموو بەشداربووان کارتێکی شناسایی و هەروەها بیمەی وەزشییان پێبێت@kasaro_mariwan


