🗞️ چۆن تەمەنی گەنجێتیم بە پاكی و دوور لە تاوان بەڕێ بكەم تاوەكو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێمەوە بۆ لای خوای گە…
انتشار: 2026/08/08 10:05 UTCدریافت: 2026/08/14 01:54 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 01:54 UTC
🗞️ چۆن تەمەنی گەنجێتیم بە پاكی و دوور لە تاوان بەڕێ بكەم تاوەكو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێمەوە بۆ لای خوای گەورە...؟قۆناغی گەنجێتی یەكێكە لە گرنگترین ،جوانترین، لە هەمان کاتدا هەستیارترین قۆناغەكانی تەمەنی مرۆڤە. لەم قۆناغەدا هێزو وزە و خولیاکان لە لوتکەدان، بەڵام هاوکات تاقیکردنەوە و ئارەزووەکانیش زۆرن. پاراستنی پاکی لەم تەمەنەدا پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێز و پەیوەندییەکی پتەو هەیە لەگەڵ دروستکارەکەمان.بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم قۆناغە بە پاکی و دوور لە تاوان بەڕێ بکەیت، ئەم شەش خاڵە جێ بەجێ بكە:١. پەیوەستبوونێکی تەواو بە نوێژەکانەوە:نوێژ تەنها جوڵەیەک یان ئەرکێکی ڕۆژانە نییە، بەڵکو قەڵغانێکی پتەوە لە بەرامبەر تاواندا. وەکو خوای گەورە دەفەرموێت : ( إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ ۗ). پاراستنی نوێژەکان لە کاتی خۆیاندا، هەمیشە دڵت بە ئاگایی دەهێڵێتەوە و ناهێڵێت هەنگاوەکانت بەرەو تاریکی و تاوان بچن.٢. هەڵبژاردنی هاوڕێی چاک: هاوڕێ گەورەترین کاریگەری لەسەر کەسایەتی و ڕەفتاری گەنج هەیە. ئەو هاوڕێیەی کە هانت دەدات بۆ کاری چاکە، کاتەکانت بە شتی سوودبەخشەوە پڕ دەکاتەوە و لە کاتی هەڵەکردندا ئامۆژگاریت دەکات، سەرمایەیەکی گەورەیە. ٣. پاراستنی چاو و زمان:زۆربەی ئەو تاوانانەی کە دڵ دادەپۆشن و مرۆڤ دوور دەخەنەوە، لە سەیرکردنێکی حەرام یان وشەیەکی نەشیاوەوە دەست پێدەکەن. پاراستنی چاو لە سۆشیال میدیا و شەقامەکان و بازاڕەكان، هەروەها پاراستنی زمان لە غەیبەت و درۆ و قسەی بێهوودە، یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ هێشتنەوەی دڵ بە پاکی.٤. پڕکردنەوەی کاتە بەتاڵەکان بە کاری سوودبەخش:دەستبەتاڵی دەرگایەکی فراوانە بۆ بیرکردنەوەی نەرێنی و کەوتنە ناو تاوانەوە. هەوڵبدە هەمیشە خەریکی کارێک بیت؛ چ بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز یان ژیان نامەی پێغەمبەران علیهم السلام، بەتایبەتی ژیان نامەی سەروەریان موحەمەد ﷺ یان پەڕتووکی شەرعی یان فێربوونی زمان و کارامەیی نوێ یان کارکردن و وەرزشکردن. کاتێک مێشک و جەستەت سەرقاڵ بن بە شتی بەسوودەوە، شوێنێک بۆ بیرکردنەوە لە تاوان نامێنێتەوە.٥. تێگەیشتن لەوەی کە هەڵەکردن کۆتایی دنیا نییە:مرۆڤ فریشتە نییە و سروشتی وایە کە هەڵە دەکات و دەخلیسکێت. خاڵی گرنگ ئەوەیە کاتێک کەوتیتە ناو هەڵەیەکەوە، نائومێد نەبیت لە ڕەحمەتی خوا. تەوبەکردنی خێرا و گەڕانەوەی بەردەوام (بەبێ ئەوەی بیانوو بۆ تاوان بهێنیتەوە)، دڵت پاک دەکاتەوە و ناهێڵێت تاوانەکە ببێتە خوو.٦. بەردەوام یادکردنەوەی مردن:بیرکردنەوە لەوەی کە ژیان کورتە و ڕۆژێک دەگەڕێینەوە لای خوای گەورە، ترسێکی تەندروست (تەقوا) لە دڵدا دروست دەکات. ئەمە وا دەکات پێش ئەوەی هەر هەنگاوێک بنێیت یان بڕیارێک بدەیت، بیر لەوە بکەیتەوە کە ئایا ئەم کارە لە ڕۆژی دواییدا دەبێتە مایەی شانازی یان پەشیمانی.📌 لە کۆتاییدا:گەنجێتی ئەو تەمەنە ئاڵتوونییەیە کە ئەگەر لەسەر ڕێگای ڕاست و عیبادەتی خوای گەورە بەسەر ببرێت، پاداشتێکی زۆر گەورەی هەیە. وەک لە فەرموودەدا هاتووە، یەکێک لەو حەوت کەسەی کە لە ڕۆژی دواییدا لەژێر سێبەری عەرشی خوادا دەبن، ئەو گەنجەیە کە لەسەر پەرستش و عیبادەتی خوای گەورە پەروەردە بووە و گەورە بووە. بەردەوام دوعا بکە و داوای جێگیری و هیدایەت بکە، چونکە دڵەکان لە دەستی ئەودان.@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat
