🎙️گەرمای هاوین.. پەیامێک لە زەویەوە بۆ ئاسمانی ڕەحمەت:.✴️هەزارەها سوپاس و ستایش بۆ اللە سبحانەوتعا…
انتشار: 2026/08/06 04:58 UTCدریافت: 2026/08/14 01:54 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 01:54 UTC
🎙️گەرمای هاوین.. پەیامێک لە زەویەوە بۆ ئاسمانی ڕەحمەت:.✴️هەزارەها سوپاس و ستایش بۆ اللە سبحانەوتعالی کەوەرزەکانی ساڵی کردووە بە بەڵگەو نیشانە بۆ هۆشیار بوونەوەی دڵەبێ ئاگاکان.✴️هەزارها دروود و سەڵاواتیش لەسەر پێشەوای مرۆڤایەتی محەمەد ﷺ بێت کە جوانترین ڕێپیشاندەری ئوممەتەکەیەتی.🤚خوشک و برایانی موسلمانم ..👈 ئەمڕۆ کە تیشکی سووتێنەری خۆر بەسەر سەرماندا دەبارێت و گەرمای توندی هاوین جەستەمان ماندوو وشەکەت دەکات، 🤚 جێی خۆیەتی تاوێک بوەستین و بە چاوی دڵەوە تێبفکرین کە ئەم گەرمایە تەنها دیاردەیەکی سروشتیی بەتاڵ نییە، 👈 بەڵکو پەیامێکی بێدەنگە بۆ بە ئاگاهاتنەوەی ڕۆحەکانمان.🔹 🗞️ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ڕَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، عَنِ النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ: اشْتَكَتِ النَّارُ إِلَى رَبِّهَا، فَقَالَتْ: رَبِّ أَكَلَ بَعْضِي بَعْضًا، فَأَذِنَ لَهَا بِنَفَسَيْنِ: نَفَسٍ فِي الشِّتَاءِ، وَنَفَسٍ فِي الصَّيْفِ، فَهُوَ أَشَدُّ مَا تَجِدُونَ مِنَ الْحَرِّ، وَأَشَدُّ مَا تَجِدُونَ مِنَ الزَّمْهَرِيرِ.📚 رواه البخاري ومسلم.واتە/ دۆزەخ سکاڵای برد بۆ لای پەروەردگاری و گوتی: ئەی پەروەردگارم، بەشێکی جەستەم بەشەکەی تری دەخوات..!! مۆڵەتی پێدا بە دوو هەناسە دان، هەناسەیەک لە زستاندا و هەناسەیەک لە هاویندا، ئەوەی دەینۆشن لە توندی گەرما، لە توندی ئەو هەناسەیەی دۆزەخەوەیە..🏮کەواتە/ ئەوەی ئەمڕۆ پێستمان دەسووتێنێت، تەنها تیشکی خۆر نییە؛ بەڵکو کە مێکە لە هەناسەی دۆزەخێک کە بۆتاوانباران ئامادەکراوە.🚨 ئەگەر ئێمە بەرگەی هەناسەیەکی دۆزەخ نەگرین لەسەر ئەم زەوییە، ئەی چۆن بەرگەی خۆی دەگرین لە ڕۆژی دواییدا..؟!!💡 لە کاتی گەرمای تونددا چی بڵێین..؟!!ڕەحمەتی اللە سبحانەوتعالی وا دیاری کردووە کە لە کاتی ناڕەحەتیشدا دەرگای پاداشت و ڕزگاربوون کراوە بێت:. 🗞️ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ڕَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ: إِذَا كَانَ يَوْمٌ حَارٌّ، أَلْقَى اللَّهُ تَعَالَى سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ إِلَى أَهْلِ السَّمَاءِ وَأَهْلِ الْأَرْضِ، 🔺فَإِذَا قَالَ الْعَبْدُ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، مَا أَشَدَّ حَرَّ هَذَا الْيَوْمِ..!! 🤲 اللَّهُمَّ أَجِرْنِي مِنْ حَرِّ جَهَنَّمَ.🔺قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ لِجَهَنَّمَ: إِنَّ عَبْدًا مِنْ عِبَادِي اسْتَجَارَنِي مِنْكِ، وَإِنِّي أُشْهِدُكِ أَنِّي قَدْ أَجَرْتُهُ.🏮وَإِذَا كَانَ يَوْمٌ شَدِيدُ الْبَرْدِ، أَلْقَى اللَّهُ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ إِلَى أَهْلِ السَّمَاءِ وَأَهْلِ الْأَرْضِ، فَإِذَا قَالَ الْعَبْدُ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، مَا أَشَدَّ بَرْدَ هَذَا الْيَوْمِ..!! 🤲 اللَّهُمَّ أَجِرْنِي مِنْ زَمْهَرِيرِ جَهَنَّمَ.🔺قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ لِجَهَنَّمَ: إِنَّ عَبْدًا مِنْ عِبَادِي اسْتَجَارَنِي مِنْ زَمْهَرِيرِكِ، وَإِنِّي أُشْهِدُكِ أَنِّي قَدْ أَجَرْتُهُ.📚 رواه البيهقي.واتە/ کاتێک ڕۆژێکی گەرم دەبێت، خوای گەورە ئاگاداری و سەرنجی (بیستن و بینینی) دەخاتە سەر دانیشتوانی ئاسمان و دانیشتوانی زەوی؛ کاتێک بەندەیەک دەڵێت:هیچ پەرستراوێک نییە بە حەق جگە لە اللە سبحانەوتعالی، چەند توندە گەرمای ئەمڕۆ..!! ئەی پەروەردگارم، پەنام بدە لە گەرمای دۆزەخ.اللە عزَّ وجلَّ بە دۆزەخ دەفەرموێت: بەندەیەک لە بەندەکانم پەنای بە من هێنا لە (گەرمای) تۆ، منیش دەتکەمە شایەت کە بەڕاستی پەنام دا و لە تۆم پاراست.وە کاتێک ڕۆژێکی زۆر سارد دەبێت، خوای گەورە سەرنجی (بیستن و بینینی) دەخاتە سەر دانیشتوانی ئاسمان و دانیشتوانی زەوی؛ کاتێک بەندەیەک دەڵێت:هیچ پەرستراوێک نییە بە حەق جگە لە اللە سبحانەوتعالی، چەند توندە سەرما و سۆڵی ئەمڕۆ.!! ئەی پەروەردگارم، پەنام بدە لە سەرما و سۆڵی بەستەڵەکی دۆزەخ.اللە عزَّ وجلَّ بە دۆزەخ دەفەرموێت: بەندەیەک لە بەندەکانم پەنای بە من هێنا لە سەرما و سۆڵی بەستەڵەکەکەت، و منیش دەتکەمە شایەت کە بەڕاستی پەنام دا و لەو سەرمایە پاراستم.🚨 پێغەمبەری خوا (ﷺ) فێرمان دەکات کە کاتێک هەستت بە گەرمایەکی توند کرد، یەکسەر ڕوو بکەیتە پەروەردگارت و بڵێیت: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، مَا أَشَدَّ حَرَّ هَذَا الْيَوْمِ .. اللَّهُمَّ أَجِرْنِي مِنْ حَرِّ جَهَنَّمَ.واتە/ هیچ پەرستراوێک نییە بەحەق جگە لە اللە سبحانەوتعالی، چەند توندە گەرمای ئەمڕۆ..!! ئەی پەروەردگارم، پەنام بدە لە گەرمای دۆزەخ..📌کاتێک ئەم دوعایە دەکەیت، پەروەردگاری میهرەبان گوێبیستت دەبێت و بە دۆزەخ دەفەرموێت: إِنَّ عَبْدًا مِنْ عِبَادِي اسْتَجَارَنِي مِنْكِ، وَإِنِّي أُشْهِدُكِ أَنِّي قَدْ أَجَرْتُهُ.🚨بەدوعایەکی کورت، خۆت لە گەرما و ئاگری دۆزەخ دەپارێزیت.
