🗞️ گەورەترین مناجات؛ کاتێک لەگەڵ پەروەردگارت دەدوێیت...ئایا تا ئێستا لە خۆتت پرسیوە کاتێک دەچیتە…
انتشار: 2026/08/04 05:33 UTCدریافت: 2026/08/07 16:41 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 16:41 UTC
🗞️ گەورەترین مناجات؛ کاتێک لەگەڵ پەروەردگارت دەدوێیت...ئایا تا ئێستا لە خۆتت پرسیوە کاتێک دەچیتە ناو نوێژەوە، بەرامبەر کێ وەستاویت..؟ لەگەڵ کێ لە گفتوگۆ و مناجاتدایت..؟وەڵامی ئەم پرسیارانە کلیلی بەدەستهێنانی خشوع و ئارامییە لە نوێژەکانتدا...١) دەستنوێژ؛ هەنگاوی یەکەمی پاکبوونەوە:کاتێک بە هێمنی و ئارامییەوە دەستنوێژ هەڵدەگریت، وێنەی ئەوە لە زەینتدا بکێشە کە لەگەڵ هەر تکە و قەترە ئاوێک، تاوانەکانت دەوەرن. دەستنوێژ تەنها شوشتنی جەستە نیست، بەڵکو پاکبوونەوەی دڵیشە.تۆ لە ناو دەستنوێژیشدا پێویستت بە ئاگایی و لەخواترسانە، چونکە خۆت بۆ گەورەترین پەرستش ئامادە دەکەیت؛ چونکە دەستنوێژ مەرجی سەرەکیی نوێژە و پاکبوونەوەیە لە پیسی جەستە و دڵ.پاشان سوننەت وایە نوێژی سوننەت بکەیت بۆ ئەوەی ڕاهێنان بکەیت و خۆت ئامادە بکەیت بۆ ئەو فەڕزەی لە پێشتە. کاتێکیش ڕوو دەکەیتە قیبلە، بەکردار ڕوو لە زاتی ئەڵڵاه دەکەیت..!!٢) تکبیرو ماڵئاوایی لە دونیا:.لە یەکەم "الله اکبر" دەستەکانت بەرەو پێش دەبەیت و پشتیان دەکەیتە دواوە، پاشان دەستەکانت دەبەستیت. وتراوە حیکمەتی ئەم جوڵەیە پشتکردنە لە هەموو دونیایەکی بچووک و ڕووکردنە دواڕۆژ و گەورەیی خودایە.٣) سوڕەتی الفاتحة؛ گەورەترین گفتوگۆی نێوان دروستکەر و دروستکراو:.لەم ساتەوە بەهێزترین گفتوگۆ دەست پێدەکات. تۆ لەگەڵ خودای میهرەبان دەدوێیت..!!دوای گفتوگۆیەک کە بە گەورەترین سوڕەت (الفاتحة) دەست پێدەکات، کاتێک وشەکان یەک بەیەک دەڵێیتەوە، خودای گەورە وەڵامت دەداتەوە و لە کۆتاییشدا دەفەرموێت:"ولعبدي ما سائل" ، واتە: بۆ بەندەکەمە هەرچییەک داوا بکات.ئەم بەخشندەییە چونکە لە سەرەتادا سوپاسی خودات کرد، بە گەورەت دانا و ستایشت کرد.٤) ڕكوع؛ وەرینی تاوانەکان وەک گەڵای پایز:.پاشان دەچەمێیتەوە بۆ ڕکوع کە چەمانەوە بۆ هیچ کەسێک دروست نیست جگە لە اللە سبحانەونعالی بیر بکەرەوە کە تاوانەکانت لەسەر شان و ملتا کۆبوونەتەوە، وەک چۆن لە پایزدا گەڵای درەختەکان هەڵدەوەرێن، بەو چەمانەوەی تۆش تاوانەکانت بەردەبنەوە و دەسڕێنەوە.٥) سوجدە؛ نزیکترین شوێن لە خوداپاشان بە دەم وتنی: "الله اکبڕ" گوێڕایەڵی و زەلیلی خۆت دەسەلمێنیت بە چەقاندنی ناوچەوان و لوتت لەسەر زەوی. لەم کاتەدا لە ناوچەوانتەوە تاوانەکان دەردەچن.بزانە کە نزیکترین شوێنی بەندە لە پەروەردگاری، سوجدەیە...✋ ئێستاش دەڵێی: خەیاڵم دەڕوات..؟بیر بکەرەوە کە لە ناو گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆدایت لەگەڵ دروستکەری گەردوون.بیر بکەرەوە کە لە ڕكوعدا تاوانەکانت دەسڕێنەوە.بیر بکەرەوە کە لە نزیکترین ساتی ژیانتدایت لەگەڵ خودا.بیر بکەرەوە تاوانەکانت لە ناوچەوانت و لەگەڵ دڵۆپەی ئاوی دەستنوێژەکەتدا دەڕۆن.بەڕاستی نوێژ ڕێگرە لە فاحیشە و تاوان و ئارامکەرەوەی ڕۆحە. کاتێک ئەم حەقیقتانەت لەبەرچاو بێت، ئیتر خەیاڵت ناڕوات و بە تەواوی دڵتەوە نوێژ دەکەیت.📌ئەم وتارە بیرخستنەوەیەکە بۆ هەموومان؛ ئەگەر سوودی بۆت هەبوو، بۆ هاوڕێکانتی بنێرە تا ئەوانیش تام و چێژی خشوع لە نوێژەکانیاندا بچێژن.🖋️مامۆستاعبدالخالق ڕووناکی.@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat
