سەیری هەموو شتێک دەکەین خۆمان نەبێت!مرۆڤی ئەم سەردەمە لەناو زەریایەکی بێسنووری وێنە و ڕەنگەکاندا نق…
انتشار: 2026/07/29 20:58 UTCدریافت: 2026/08/07 16:41 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 16:41 UTC
سەیری هەموو شتێک دەکەین خۆمان نەبێت!مرۆڤی ئەم سەردەمە لەناو زەریایەکی بێسنووری وێنە و ڕەنگەکاندا نقوم بووە. شاشە بچووکەکان بوونەتە پەنجەرەیەک بۆ بینینی ژیانی کەسانی تر، بەڵام لە هەمان کاتدا بوونەتە دیوارێکی ئەستوور لە نێوان مرۆڤ و ناخی خۆیدا. ئێمە ڕۆژانە بەبێ ئەوەی هەست بکەین بەناو ژیانی خەڵکیدا گوزەر دەکەین و خۆمان لەبیر دەبەینەوە.لەم سەردەمە پڕ لە جەنجاڵییەدا، تاکەکانی کۆمەڵگا ئاگایان لە بوونی خۆیان نەماوە و لەناو هەزاران ڤیدیۆ و دیمەنی مەجازیدا ون بوون. سەدان سەعات لە تەمەنی خۆیان تەرخان دەکەن بۆ موتابەعەکردن و سەیرکردنی وردەکارییەکانی ژیانی کەسانی نەناسراو، بەڵام بۆ ساتێکیش ئامادە نین ئاوڕێک لە ژیانی ڕاستەقینەی خۆیان بدەنەوە. ئەم چوونە ناو ژیانی ئەوانی ترەوە وای کردووە مرۆڤ خۆی نەبینێت و چاوی لە ئاست کێشە و کەموکوڕی و نەقسەکانی خۆی کوێر بێت. ئەو کاتەی کە دەبوو بۆ بنیاتنانەوەی خود و چارەسەرکردنی برینەکانی ناخی خۆی تەرخانی بکات، لە پێناو چاودێریکردنی ژیانی ئەوانی تردا بەفیڕۆی دەدات و هەرگیز ناپڕژێتە سەر خۆی. (هەر ئەوەندە کاتەی تەرخانی دەکەین بۆ سەیرکردنی ستۆری خەڵک بەس بوو بۆئەوەی خۆمان بگۆڕیین) ئەمەیە کارەساتی گەورەمان کە هەموو شتێک دەربارەی خەڵکی دەزانین، بەڵام لە ئاست ناسینی خودی خۆماندا نامۆترین کەسین. سەیری هەموو شتێکی خەڵک دەکەین و لێی ورددەبینەوە و ڕەخنەی لێ دەگرین، بەڵام بەرامبەر ناخی خۆمان ....!ئەمە بەرهەمی ڕاستەقینەی میدیا و شاشەکان و خراپ بەکارهێنانیان. ئەو ئامێرانەی هاتوون بۆ ئەوەی دونیا بکەنە شاشە و گوندێکی بچووک، بەڵام مرۆڤەکانیان لە خۆیان و لە ڕاستییەکانی ژیانیان دابڕی. ئێستا کاتی ئەوەیە مرۆڤ چاوەکانی لەسەر شاشەکان هەڵبگرێت و بە قووڵی سەیری ئاوێنەی ناخی خۆی بکات (ئەگەر بۆ ساتێکی کەمیش بێت).@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat
