دەنگی هاووڵاتی!بەپێی ڕاپۆرتی هاوشاریان و هەروەها سەردانی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بۆ ناوچەی…
انتشار: 2026/06/12 18:45 UTCدریافت: 2026/08/22 01:04 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/22 01:04 UTC
دەنگی هاووڵاتی!بەپێی ڕاپۆرتی هاوشاریان و هەروەها سەردانی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بۆ ناوچەی دارستانی ئەم دەڤەرە، بەداخەوە داربەڕووەکان بە هۆی ڕێژەی زۆری ئافەتی چرۆخۆرە کەوتوونەتە ژێر مەترسی لەناوچوون. هەر وەک لە وێنە و ڤیدیۆ نێردراوەکانیشەوە دەردەکەوێ، بەداخەوە ڕووبەرێکی یەکجار زۆر دارستانی ئەم ناوچەیە تووشی ئەم ئافەتە بووە، بە شێوازێک کە لە جیاتی سەوزایی، دارستان ڕەنگی ڕەشی پۆشیوە. لێرەوە و لەلایەن ڕێکخراوەکەمان و ویستی هاوشاریانیخەمخۆر، داوا لە لایەنی پێوەندیدار، واتا ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکانی شارستانی پیرانشار، سەردەشت و میراوە دەکەین کە لە زووترین کاتدا هەوڵێکی جددی بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە بدۆزنەوە.ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٦🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.
پستهای تلگرام — ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
بۆ ئاگاداریی بەرپرسانی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکان و خەڵکی ئاواییی چیانە!سووتاندنی دار و لەناوبردنی زەمینی بەیار لەلایەن کەسێکی هەلپەرست بۆ زیادکردنی ئەو سامانە گشتی و نەتەوەیییە، بە مڵک و سامانی تایبەتیی خۆی. پێویستە و داوا دەکەین هاوڕێیانی بەڕێز لە بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکان، بە زووترین کات بەدواداچوون بکەن و خەڵکی چیانەش لەمەڕ ئەم داگیرکارییە هەڵوێست بنوێنن و پێشی پێ بگرن.📷: دکتور فایەق ساوجبڵاغچیڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشارگەلاوێژی ٢٧٢٦🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.
ئەو کەوانە ڕاوچییەکی خەڵکی ئاواییی زێوکەی پیرانشار بەدیاری بۆ کاک خالیدی پیشنەماز خەڵکی نەغەدەی ناردوون! ئەو چەند کاتژمێرەی لەکن وەستا خالید بوونە، بەهۆی بێقەراریی کەوەکان، بنەماڵەی وەستا خالید ئاراوقارایان نەبووە، بۆیە بڕیار دەدەن کەوەکان بەرنەوە شوێنی نێشتەجێبوونی خۆیان و لەوێ ئازادیان کەن و بە زێدی خۆیان دڵشادیان بکەن...سەرەتا سپاسی کاک خالید پیشنەماز و کاک بایز خاڵەمامە دەکەین کە ژیانی دووبارەیان بەو کەوانە بەخشی؛بەڵام پرسیاری سەرەکی لێرەدایە!ئایا کەو بۆ دیاری دەبێت؟؟؟ئایا کەوگرتن و ڕاو، کاری مرۆڤی بەویژدان و خاوەنئەخلاقە؟؟؟ئایا بوونەوەرەکان، ئاژەڵ و باڵندەکان و بەگشتی سرووشت، مڵکی تایبەتی و تاکەکەسیی ئێمەیە کە ئەوا بەبێ هیچ سنوورێکی ئەخلاقی و نیشتمانی، خۆمان بە خاوەنی دەزانین و دەستی بۆ دەبەین و داگیرکاری دەکەین؟؟؟دیسان سپاس بۆ ئەم بنەماڵەیە کە هەستیان بە ئازاری ئەو کەوانە کردووە و گەڕاندوویاننەتەوە باوەشی نیشتمانەکەیان؛ بەڵام کێ دەزانێ چەندین ڕاو و کاری قێزەونی تری ئەوا دەکرێت و کەسیش ئاگادار نییە و ئاژەڵەکان،باڵندەکان، گوڵە شلێرەکان، گیا و دار و ڕووبارەکان دەبنە قوربانی…ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشارگەلاوێژی ٢٧٢٦🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.
لەناو تەواوی سەرقاڵییەکانی ئەم ڕۆژانەدا، کە زۆرینە پشتی دە بەها ئەخلاقییەکان کردووە، دوو لاوی پیرانشاری دە خەمی دارەکانی ژینگەپارێزاندان و بەشەو چوونە ئاویان داون نەوەک لەو گەرمایەدا و لە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی شاری پیرانشاردا ئیشک بن. سەری ڕێز دادەنوێنین لەئاست بەرپرسیارەتی و وەفای ئەو خۆشەویستانە، کاک ئاسۆ و کاک هاوڕێ. شوێنی دارەکان: پێش نەخۆشخانەی نوێ. ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشارگەلاوێژی ٢٧٢٦🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.
پەیامی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بەبۆنەی ۷ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت و دامەزراندنی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشارئەوڕۆ، ۷ی پووشپەڕ، ۳۹هەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی شاری سەردەشت، هاوکاتە لەگەڵ یازدەیەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار.سەدان شەهید، هەزاران بریندار و بەرکەوتوو، ژینگەیەکی ژەهراوی و گەلێکی داماو، ڕزگاربوو لە هەوڵی قڕکردن و جینۆساید...ئەوە بەرهەمی جینایەتێکە کە تاهەتایە، مرۆڤایەتی دەبی لە ئاستی هەست بە شەرمەزاری بکات.بەڵام شین و ڕۆڕۆ و گلەیی لە ئاسمان و زەوی و نەفرەت کردن لە بکەران و یارمەتیدەران و سەبەبکارانی کارەسات و نیشاندانی خۆمان وەکوو قوربانی و لێقەوماو و غەدرلێکراو بەجیهان، ئەگەرچی ڕەنگە ئاسایی و تەنانەت پێویست بووبێت و یادکردنەوەی کارەسات و ئاگادارکردنەوەی جیهان و نەوەی داهاتوو لەو غەدرە مێژووییە زۆر پێویستە، بەڵام دابینکردنی بنەماگەلێک کە مەبەست لێیان ڕێگری کردنە لە دووبارەبوونەوەی ئەو کارەساتانە و تێپەڕاندنی گەلی کورد لە قوربانی و لێقەوماو بەرەو گەلێکی کارتێکەر و زیندوو کە ئیتر ناتوانن بیچەوسێننەوە و ژینۆسایدی بکەن، گەورەترین وڵامی گەل دەبێت بە نەیاران و دوژمنان.ئەوەی دەبێتە مەرهەمێک لەسەر ئەو زامە، پێگەیشتنی گەلی کوردە لەڕووی عەقڵییەت، بەرزبوونەوەی ئاستی تێگەیشتنی نەتەوەیی و کارتێکەریی ڕاستەقینەیە لەسەر جیهان لە هەموو بوارەکاندا و ئەوانە تەنیا بە تێکۆشانی بێبڕانەوە و ڕێکخراو و تۆکمە دێنەدی.ئەگەر تاکەکانی گەلی کورد لە هەموو بوارەکاندا ڕێکخراو نەبن و ئامانجدار و بە بەرنامەی تۆکمە کە ڕوویان لە ئاسۆی دوورە کار نەکەن، دەبی هەردەم چاوەڕوان بین کە دیسان ببینەوە بە قوربانییەکەی جاران.یازدە ساڵ لەمەبەر، بە هەست کردن بەو پێویستییە و لە ڕۆژی حەوتی پووشپەڕدا، یەکەمین چالاکیی ڕێکخراوی ژینگەیی کە بوو بە بەردی بناغەی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار ئەنجامدرا و ئەمڕۆ لەیادی قوربانیانی کارەساتی کیمیابارانی سەردەشتی شەهیددا، وێڕای سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان، هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزیان و هاودەردی لەگەڵ زامدارانی کارەساتەکە، فوو لە مۆمی دەساڵەی تەمەنی ڕێکخراوەکەمان دەکەین و پەیمانی وەفاداری لەگەڵ نیشتمان نوێ دەکەینەوە کە تاسەر لە خزمەتکردنی بەردەوام بین.بەرز و بەڕێز بێت یادی قوربانیانی کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت.پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار.ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار۷ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.
#بەدواداچووندوابەدوای بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە نیشانی دەدا ماشێنێک زبڵ و پاشماوەی تالارێک بۆ تەنیشت چۆمی قەڵات ڕادەگوێزێ و لەوێ فڕێی دەدات، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار لەو کارە نەشیاوە وەدەنگ هات و وێڕای ئیدانە و ڕسواکردنی ئەو کارە قێزەونە، هەلێکی دا بە خاوەنی ئەو تالارە بۆ خاوێنکردنەوەی شوێنەکە و ڕاگواستنی زبڵەکان بۆ شوێنی گونجاو، داوای لێبوردن لە کۆمەڵگا و بەڵێنی دووبارە نەکردنەوەی ئەو کارە.خاوەنی تالارەکە وێڕای داوای لێبوردن لە خەڵک، بەناردنی ئەم ڤیدیۆ و وێنانە سەلماندی کە ئەرکی خۆی بەجێگەیاندووە و بە وتەی خۆی "پێمان کەسری نییە و بە گیان و بە دڵ خاوێنی دەکەینەوە" شوێنەکەیان خاوێن کردۆتەوە و بەڵێنیان داوە کە ئەو کارە کە لە هەڵەی کەسێکەوە ڕوویداوە، هەرگیز دووپات نابێتەوە و هەوڵی پاراستنی ژینگە لە هەموو ڕوویەکەوە دەدەن.وێڕای سپاس لەو هەڵوێستەی ئەو هاوشارییە، هیوادارین هەموومان بە گیان و بە دڵ پارێزەری ژینگەی نیشتمان بین.ئێمەش وەک ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار ڕایدەگەیێنین کە کێشەمان تەنیا دەگەڵ ئەو کەسانەیە کە دەستدرێژی دەکەنە سەر ژینگە و پاراستنی ژینگە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و هیچ کەس و لایەنێک لە چاودێری و لێپرسینەوە بەدەر نابێت.ڕێکخراوەی ژینگەپادێزانی پیرانشار۱۷ی بەفرانباری ۲۷۲۵🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.
دەنگی هاووڵاتی!هاوشارییەکی نیشتمانپارێز لەم ڤیدیۆیەدا باس لەوە دەکات کە ئەم ماشێنە، پاشماوەکانی تالاری "...."بردۆتە دەرەوەی شار و لە تەنیشت ڕووباری پردی قەڵات ڕۆی کردوون و بەجێی هێشتوون!ئەم هاووڵاتییە داوا لە لایەنی پێوەندیدار دەکات کە بەدواداچوون بۆ ئەم کێشەیە بکەن. ئێمە وەکوو ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار, وێڕای بەرز نرخاندنی هەستی بەرپرسیارەتی ئەم هاوڵاتییە بەڕێزە، داوا لە خاوەن تالار و هەروەها خاوەنی ئەو ماشێنە دەکەین کە هەتا سبەی نیوەڕۆ بچن ئەو پاشماوانە کۆ بکەنەوە و فیلمەکەشی بۆ ئێمە بنێرن و پاشماوەکانیش بۆ شوێنی دیاریکراو ڕاگوێزن ئەگینا ناوی تالارەکە بۆ جەماوەر ئاشکرا دەکەین.ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشاربەفرانباری ۲۷۲۵🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

