إنا لله وإنا إلیە راجعون هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو، سۆفی ئاگەشتە، باوکی بەڕێزی زانای گەورەی کو…
انتشار: 2026/08/18 11:13 UTCدریافت: 2026/08/18 19:54 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/18 19:54 UTC
إنا لله وإنا إلیە راجعون هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو، سۆفی ئاگەشتە، باوکی بەڕێزی زانای گەورەی کورد، مامۆستا فەرهاد ئاگەشتەهەوری تەم و خەمی هێنایە هەرێمی هەوارگەی حوجرەی دڵی گەلی کورد بە گشتی و مامۆستایانی ئایینی و فەقێ و حوجرە بەتایبەتی.پیاوێک کە تەمەنی تەرخان کرد بۆ پەروەردەی ڕۆڵەیەکی زانا و دانا و خاوەن ڕەوشتی بەرز.بەرهەمی زەحمەتەکانی، شەونخوونیەکانی و ئازارەکانی ژیانی لەوێدا دەبینی کە ڕۆڵەکەی وەک بولبولێکی خۆشنەوا پەیامەکانی ئیسلامی پیرۆزی لەسەر مینبەر و دووانگە، بۆ گەلەکەی باس بکا. لەوێدا کە جگەرگۆشەکەی لە ئەڵقەی تەدریسی حوجرەدا وانەی زانست و تەقوای فێری فەقێ کانی دەکرد.بە دێڕێک لە فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ کە دەفەرموێت: أو ولد صالح یدعو لهگەڕایەوە حوزوری خودای دلۆڤان و ڕۆیشت تا لە سایەی خێری نەبڕاوەی پەروەردەی زانایەکی گەورە و دارێکی پڕ لە سێبەر و سەمەری ژیانیدا بحەسێتەوە.بۆیە ئێمەش وەک مامۆستایانی ئایینی ئەهلی سوننەت و جەماعەت و خەڵکی شاری مەریوان خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئەم کۆستە گەورەی زانای پایەبەرز و ڕێزداری نەتەوەکەمان، جەنابی مامۆستا فەرهادى ئاگەشتە دەزانین و لە خوای مێهرەبان داوا دەکەین ڕۆحی باوکی ڕەحمەتیان بە بەهەشتی بەرین شاد بفەرمێت و ئارامی و هێمنی بە دڵی مامۆستا و بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم دۆستان و خزمان ببەخشێت.بە سپاسەوە مامۆستایانی شافیعیمهزههبی مەریوان اللهم اغفر لنا و له بحرمة سورة المباركة الفاتحة🆔 @Doos3Tan 🎯⭕️پیج اینستاگرام #دوستانhttps://instagram.com/doos3tan


