وتە بەنرخەکانی مامۆستا هەژار موکریانی سەبارەت بە زمان و ئەدەبی کوردی و خوێندنەوەی شیعری فرمێسکی هە…
انتشار: 2026/08/08 05:13 UTCدریافت: 2026/08/09 13:19 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/09 13:19 UTC
وتە بەنرخەکانی مامۆستا هەژار موکریانی سەبارەت بە زمان و ئەدەبی کوردی و خوێندنەوەی شیعری فرمێسکی هەژارێک کە لە ڕێکەوتی 1957/08/15 لە ئەڵمان لەسەر چۆمی ڕاین هۆنیویەتەوە. سخنان گهربار استاد عبدالرحمن شرفکندی متخلص به هژار درباره زبان و ادبیات کردی و خواندن…من دەڵێم لەبابەت ئەدەبی کوردییەوە قسێکتان بۆ بکەم. میللەتی کورد با وجوودی [ئەوەی کە] قەت کەیانی خۆی نەبووە و هەزار ساڵە هیچ کەس ئاوڕی وەسەر نەداوەتەوە، بەڵکوو لەژێر تەئسیری زمانی عەرەبی، فارسی، تورکیدا بووە و بە زۆری زۆرداری زمانی عالەمی پێ خوێندراوە یا بۆ دینی. هەرچی بڵێین قەت کوردی نانی لێ پەیدا نەبووە بۆ میللەتی کورد. دیسان بەو حاڵەش کورد لە ئەدەبی خۆیدا گەیشتۆتە پایەیەکی زۆر بەرز و گەورە کە لەوەدا دەتوانێ لەگەڵ میللەتی دیش شرکەت بکا. بۆ نموونە مەم و زینی خانیمان هەیە. مەم و زینی خانی لە ڕۆمیۆ و جولێتی شەکسپیر ئەگەر بەرزتر نەبێ بەرامبەری دەکا و بە عەقیدەی من بەرزتریشە چونکە جگە لە عەشقبازییەکەی زۆر شتی دیکەی تێدایە کە لە ڕۆمیۆ و جولێتی شەکسپیردا نییە. پیاوی وەک مەولەوی تاوگۆزی یان ئەحمەدی خانی ئەوانە توانیویانە بە واستەی موستەشریقین بەوانەی زمانی کوردی دەزانن ناوی ئەدەبی کورد بەرز بکەنەوە و لە دنیادا تەرجەمە بکرێ. عەجەبا ئەگەر ئەو میللەتە بۆ خۆی ساحێبی کەیانی خۆی بوایە، بۆ خۆی ئازاد بوایە هەر ئەوەندە بتوانێ بە زمانی دایکی خۆی و دایک و بابی خۆی و میللەتی خۆی بخوێنێ دەبوایە چەند عەبقەریی دی ئێمە تەسلیم بە دنیا بکەین. دەبوایە چەندمان خزمەت بە ئەدەبیاتی عالەم دەکرد. من هاوارێکی کە دەیکەم لە ئەهلی دنیا پێم وایە هەر بۆ قازانجی دەوڵەمەندبوونی ئەدەب و فۆلکلۆریان یاریدەی ئەو میللەتی کوردە بکەن تەنیا ڕێگەی ئەوەی هەبێ بە زمانی دایک و بابی خۆی بخوێنێ. ئێمە بە دزییەوە زمانی خۆمان دەدزینەوە لە ئەشکەوتان دەیخوێنین. هەر ئەوەندە ناڵێم ئینسانییەت چونکە بە ئەندازەیەکمان هاوار لە ئینسانییەت کرد و جوابیان نەداوینەوە کە بە کوللی ئینسان مەئیووس دەبێ، بەڵام هاوار لەوەندە دەکەین بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەدەبێکی زۆر گەورە و ئی فۆلکلۆرێکی زۆر گەورە بۆ ئەوە کە ئێمەش بزانن چەپکەگوڵی خۆمان دەدەین بە ئەدەبیاتی جیهان بۆ ئەوەندە هاوارێکمان بۆ بکەن دادێکمان بۆ بکەن. ئەو حەقە کەمە مەشرووعە کە ئازادیی زمانە بدرێ بە میللەتی کورد و ئەوەش ڕاستی دەڵێم میللەتی کورد ئەلئان منداڵی بە چوار-پێنج زمانی پێ دەخوێندرێ. دەبێ بە ڕووسی و ئەرمەنی بخوێنێ، دەبێ بە تورکی بخوێنێ، دەبێ بە فارسی بخوێنێ، دەبێ بە عەرەبی بخوێنێ. تەنیا ڕێگەی نییە بە کوردییەکەی خۆی گەشە پێ بدا. ئەگەر دەبیسینەوە لە چەند جێیەک دەڵێن ئازادیی خوێندنی کوردی هەیە منداڵی کورد دەبێ سێ زمان فێر بێ یەک لەوانە کوردییە تا سەفی پێنجی ئیبتدایی لە پاشان حەقی نییە. دەبێ ئێمە هەرچی هەمانە لە زمانی بێگانەیەوە تەرجەمەی بکەین حەرف بە حەرف جا پێی بڵێین کوردی. دەمانتوێننەوە. ئەو هاوارەی من حەز دەکەم بە گوێی ئەهلی دنیا بگا و حەز دەکەم بۆ ئەوە گەر مەجال ببێ میللەتی کوردیش گوڵی خۆی و چەپکەگوڵی خۆی لەسەر سەوەتەی ئەدەبیاتی جیهان دابنێ. ئەوانە هاوارێکی وامان بۆ بکەن. بۆ شیعریش ئەوەندەی فکر دەکەمەوە وا بە مناسب دەبینم ئەو حیکایەتەش بگێڕمەوە کە ساڵی پەنجا و حەوت بۆ هاوارێک بۆ میللەتی کورد خۆم لە .......... بگەمە مۆسکۆ لە شامەوە بە سواڵ و سەدەقە پارەم پەیدا کرد. ئەمما خۆم گەیاندە چێکۆسڵاڤاکیا لەوێوە پیاوانی ئەو هەر ناڵێم بڵێم کوردیش و عەرەبیش هەر لەبەر ئەوەندە ڕێگای هاوارەکەم نەبێ وایان کرد کە دەرمکەن لەوێوە بە مەقتووعی گەیشتمەوە ئەڵمانیا بەبێ نان و ئاو بە زۆر پەرێشانی لە شاری بادگودەزبێرگ. لە سەر چۆمی ڕاین ڕۆژێکی گریانم هات فکرم لە حاڵی خۆمان دەکردەوە پارچە شیعرێکی چکۆڵەم نووسیوە ئەوەتان بۆ بخوێنمەوە گەر ئیجازە هەبێلەسەر چۆمی ڕاین لە ڕۆژگارێ جارێتکا ئەشکی ئاوارە کوردێ هەژارێبەسەریا خوڕی کوێندەریی ئەی تکەی سوێرئەتۆ و ئێرە چی دەنکە فرمێسکی بێ خێر؟بەسەریا خوڕی کوێندەری ئەی تکەی سوێرئەتۆ و ئێرە چی دەنکە فرمێسکی بێ خێر؟وتی ئاوی چاوی کوڕی کوردستانملە دەجلە و فوراتڕایە ناو و نیشانملە زێڕینەڕوود و تەتاهوو سەلامێلە بەژنت لە چلچەشمە پێمە پەیامێلەسەرخۆ بە ئەی ڕاینی شۆخ و شیرینشتێک بووین ئەمەش گەرچی ئێستا ئەسیرینچ کەڵوە و چ سیروان و ئاوێژەڕۆیەبە دیمەن هەموو شۆخ و شەنگتر لە تۆیەئەگەر لادەچێ ئەم تەمی نەگبەتیمانبە خاوەن دەبێ کێو و چۆم و زەویمانلە دڕکی نەیاران بژارێکی دەکرێهەزارانی وەک تۆ لە شاباشی دەدرێوتی ڕاین: ئەی هێز و فێنکی دڵی منوەرە باوەشم بتبەمە بەحری بێ بنبە هاوار و دادت موحیت بشڵەژێنەلە چەپگەردی گەردوون حەقی کورد بسێنە@doos3tan