💢 گەلاوێژ کەی هەڵدێت؟🔺 سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی و گەردوونناسی زانیاری لەسەر دەرکەوتنی…
انتشار: 2026/08/04 11:31 UTCدریافت: 2026/08/06 07:17 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/06 07:17 UTC
💢 گەلاوێژ کەی هەڵدێت؟🔺 سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی و گەردوونناسی زانیاری لەسەر دەرکەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ئاشکرا دەکات: جووڵەی ئەستێرەکە: لە ٥ی ئابەوە (نیوەڕاستی هاوین) ئەستێرەی گەلاوێژ دەست بە جووڵە دەکات بەرەو شەو، لە ٢٣ی ئابدا بە تەواوی دەچێتە نێو تاریکیی شەوی پێش بەیانی و هەست بە فێنکبوونی کەشوهەوا دەکرێت.▪️ تایبەتمەندییە زانستییەکان: ئەستێرەی گەلاوێژ (Sirius) ٨.٦ ساڵی تیشکی (نزیکەی ٨١ تریلیۆن کیلۆمەتر) لە زەوییەوە دوورە و پلەی گەرمییەکەی نزیکەی ٩ هەزار و ٩٠٠ پلەی سیلیزییە.🔺 نیشانەکانی لە کۆندا: پێشینان و جووتیاران ئەم ئەستێرەیان وەک پێوەرێک بۆ هاتنی شەوانی فێنک و پێگەیشتنی میوەکانی وەک ترێ و هەنجیر بەکارهێناوە؛ فێنکبوونەکەش لە ناوچە شاخاوییەکان زووتر و لە گەرمیان درەنگتر هەستی پێ دەکرێت.▪️ سووڕی گەلاوێژ: ئەستێرەکە شەش مانگ لە شەودا دەمێنێتەوە (تا ٤ی شوبات) کە نیشانەی متبوونی سروشتە، دواتریش بۆ شەش مانگ دەچێتەوە نێو ڕۆژ کە دەبێتە هۆی بووژانەوە و گەشەی سروشت.@Dawdan

